یاریده‌ده‌ری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كوژران
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، به ئاژانسی "خه‌به‌ر"ی راگه‌یاند :" هێزی ئاسمانی گورزێكی كوشنده‌ی له داعش وه‌شاند"
روونیكرده‌وه، له كاتی گردبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده و چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌یه‌كی شاری موسڵ، هێزی ئاسمانی سوپای عیراق بۆردوومانی گردبوونه‌وه‌كه‌ی كرد و له ئه‌نجامدا ده‌یان سه‌ركرده و چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه، كوژران.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئاژانسه، له‌نێو كوژراوه‌كاندا، هه‌ریه‌كه له یاریده‌ده‌ری ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگی نێوان ویلایه‌ته‌كانی داعش‌و به‌رپرسی لیژنه‌ی هه‌واڵگری ئه‌و رێكخراوه و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه، هه‌یه.
ماوه‌ی نزیكه‌ی دوومانگ ده‌بێـ، عیراق له دۆخێ:ی ئه‌منی خراپدیه، ئه‌مه‌ش وایكرد نوری مالیكی، سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر حاڵه‌تی نائاسایی له 10ی حوزه‌یران رابگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش دوای رۆژێك له‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی شاری موسڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه.
خه‌ندان
