سەرچاوەیەکی پێشمەرگە: ئه‌میرێكی داعش له حه‌ى ئەلعەرەبییە كوژرا
بەپێی ئەو سەرچاوەیە چەکەکانی پێشمەرگە لەو سنوورە لە جۆری باش و قورسن ، ئەوەش هۆکار بووە بۆئەوەی هێرشەکەی چەکدارانی داعش تێكبشكێنن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یەی پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى به تۆڕى میدیایى رووداوی راگه‌یاند به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى ئه‌وان هه‌یانه له‌ناو موسڵ له ئه‌نجامى ئه‌و شه‌ڕه‌دا "ئه‌میرێكى داعش كه سه‌ر‌په‌رشتى میحوه‌رى تاخى حه‌ى ئەلعەرەبییەی ده‌كرد كوژراوەو هەروەها چه‌ندین چه‌كدارى دیکەى ئەو گرووپە کوژراون و بریندار بوون".
رووداو
