راپرسییەکەی کۆشکی سپی سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستان 20 هەزار ئیمزای ماوە

راپرسییەکەی کۆشکی سپی سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستان 20 هەزار ئیمزای ماوە
دوای ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی كۆشكی سپی رۆژی 23/7/2014 راپرسییه‌كی بۆ پاڵپشتیكردن له‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ساز دا و رایگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی كۆشكی سپی پاڵپشتی له‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات پێویستیان به‌ 100 هه‌زار ئیمزا هه‌یه‌، بۆیه‌ تا ئێستا نزیکەی 80 هەزار ئیمزا کۆکراوەتەوە و نزیکەی 20 هەزار ئیمزای ماوە تا گەیشتن بە بڕی مەبەست. به‌ گوێره‌ی راپرسییه‌كه‌ش، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی واژۆكان تا بگاته‌ 100 هه‌زار، ئه‌وا ئه‌و پرسه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكاوه‌ ده‌خرێته‌ به‌ر باس.

لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كه‌رنه‌ڤاڵی چەند رێنماییەکی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سەبارەت بە میکانیزمی دەنگدانەکە بڵاو کردۆتەوە، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ كوردستانیان ده‌توانن واژۆكه‌یان بنێرن و پاش كرانه‌وه‌ی لینكه‌كه‌، لای راسته‌وه‌ ناوی یه‌كه‌م و له‌ خانه‌ی خوارتر ناوی دووه‌م و پاشان ئیمه‌یڵه‌كانیان بنووسن، دواتریش له‌ خانه‌ی خوارتر نووسراوه‌ Zip Code و پێویسته‌ زیپ كۆدی شاره‌كه‌یان بنووسن.

ئه‌وه‌ش روون ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌، له‌ خوار به‌شی زیپ كۆده‌وه‌، چوارگۆشه‌یه‌ك هه‌یه‌ و پێویسته‌ نیشانه‌ی راست له‌ ته‌نیشتی دابنرێت و پاشان بچنه‌ سه‌ر شوێنی واژۆ و SIGN NOW بكه‌ن. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن واژۆتان كردووه‌، پاش دوو تا سێ خوله‌ك ئیمه‌یڵه‌كانتان بكه‌نه‌وه‌ و ده‌بێ ئیمه‌یڵێكتان پێ گه‌یشتبێت.

ئه‌مه‌ش لینكی راپرسییه‌كه‌یه‌


زیپ كۆدی شاره‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵات و رۆئاوای كوردستان و هه‌روه‌ها شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقیش به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

هه‌ولێر 44000
سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ 46000
كه‌ركووك 36000
دهۆك 42000
رۆژئاوای كوردستان 22743
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان:
79461 كوردستان
66911 بانه‌
66511 بیجار
66411 دیواندره‌
66771 سرو ئاباد
66811 سه‌قز
66131 سنه‌
66611 قروه‌
66311 كامیاران
66311 مه‌ریوان
ته‌ورێز 51664-14766

66711 كرمانشاه
جوانرود 67981
روانسر 67731
دالاهو 67631
سرپل زهاب 67711
سنقر 67511
سحنه‌ 67461
قه‌سرشیرین 67811
كرمانشاه 67131
كنگاور 67411
گیلانغرب 67781
هرسین 67311
57591 ورمی
57691 نه‌غه‌ده‌
57791 شنۆ
57991 پیرانشار
58591 خوی
58631 ماكۆ
58791 چاڵدێران
58991 سڵماس
59341 مه‌هاباد
59361 میاندواو
59591 بۆكان
59891 سه‌رده‌شت
599z1 تیكاب
عێراق:
10000به‌غدا
41000 مووسڵ
31000 ئه‌نبار
61000 به‌سره‌
66000 موسه‌ننا
54000 نه‌جه‌ف
58000 قادسیه‌
51000 بابل
32000 دیاله‌
56000 كه‌ربه‌لا
62000 میسان
34000 سه‌ڵاحه‌ددین
64000 زیقار
52000 واست








خەندان
Top