جەنگاوەرانی ئێزدی رووبەڕووی داعش دەبنەوە
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ناوچەی شێخ شەرفەدینی سەر بە ناحیەی سنوونێ بە دەست تۆڕی میدیایی رووداو كەوتوون ، لەبەیانییەوە شەڕێكی سەخت لەنێوان جەنگاوەرانی ئێزدی بە فەرماندەیی قاسم سمێل و قاسم شەشۆ كارگێڕی لقی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرپابووەو شەڕەكە تائێستا بەردەوامە .
بەپێی زانیارییەكانی جەنگاوەرانی ئێزدی ، چوار چەكداری داعش بەدیل گیراون و ئێستا لەدەستی ئەواندان ، هەروەها ژمارەیەكی دیكەش كوژراون .
رووداو
