پێشمەرگە گەیشتنە سەر چیای شنگال
كەمێك پێش ئێستا ژمارەیەك پێشمەرگە گەیشتنە سەر چیای شنگال، كاتێكیش چەكدارانی داعش هێرشیانكردوونەتە سەر وەڵامیان داونەتەوە و 4 ئۆتۆمبێلیان لە خوار چیاكە تێكشكاندوون.
بەپێی سەرچاوە نافەرمییەكان شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل YPG هاوكاری پێشمەرگەیان كردووە. هەروەها هەر ئەمڕۆ 10 كوردی باكووری كوردستان چوونەتە ناوچەی شنگال و شانبەشانی هێزەكانی پێشمەرگە چەكیان هەڵگرتووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش.
رووداو
