پێنج منداڵی دیکە لە چیای شنگال گیانیان لە دەستدا
پەیامنێری ڕادیۆ و ئاژانسی پەیامنێر پێی ڕاگەیاندین؛ لە یەک کاتژمێری ڕابردوو پێنج منداڵی دیکە لە تینوان و لە برسان لە چیای شنگال گیانیان لە دەستداوە.
شەوی ڕابردووش نزیکەی ١٥ منداڵ و بە ساڵدا چوو لە تینوان و برسان لە چیای شنگال گیانیان لە دەستدا.
دوای ئەوەی دوێنێ چەکدارەکانی داعش، قەزای شنگالیان کۆنتڕۆڵ کرد، خەڵکێکی زۆر بەرەو چیای شنگاڵ هەڵاتن و لەوێ گیریان خواردوە و دەستیان وە خواردن و خوارنەوە ڕاناگات و ژیانیان لە مەترسی دایە.
