پێشمه‌رگه‌ له‌ وانكێ داعشی وه‌ده‌رنا

پێشمه‌رگه‌ له‌ وانكێ داعشی وه‌ده‌رنا
بەپێی زانیارییەكانی لە قەزای تلکێف، پێشمەرگە ئەمڕۆ بەیانی ناحیەی وانكێی گرتەوە .

پەیامنێرانی تۆڕی میدیایی رووداو ، رایدەگەیێنن كە ئەمڕۆ بەیانی هێزەكانی پێشمەرگە توانییان ناحیەی وانكێ لە دەست هێزەكانی داعش دەربێنن .

ناحیەی وانكێ سەر بە قەزای تلکێفە و دەكەوێتە نزیك بەنداوی موسڵ . ئەو ناحیەیە رۆژی شەممە لەلایەن هێزەكانی دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق وشام (داعش ) دەستی بەسەرداگیرابوو و، ئەمڕۆ بەیانی بەتەواوی لە دەست هێزەكانی داعش دەرهێنراو ، بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرانی تۆڕی میدیایی رووداو ، هێزێكی زۆری پێشمەرگە بەچەكی قورسەوە گەیشتوونەتە دەوروبەری شنگال و زوممار .







رووداو
Top