په‌یامی یه‌كێتی زانایانی ئایینی بۆ هێزی پێشمه‌رگه
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا پشتیوانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه "گرووپی تیرۆریستی داعش به‌ناوی ئایینه‌وه چه‌ندین كار‌و ره‌فتاری نامرۆڤانه‌ی دوور له به‌ها ئایینی‌و مرۆڤایه‌تیه‌كان ئه‌نجامدا، كه له هیچ شوێنێكی ئاینی جێگه‌ی نابێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئایینی پیرۆزی ئیسلام یه‌كه‌مین قوربانی ئه‌م كرده‌وه دڕندانانه‌یه".
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی ده‌ڵێت: "دیاره ئێستا ئه‌م گرووپه تووندڕه‌وانه هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ن بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خاك و نیشتیمان و كه‌ڕامه‌تی گه‌لی كورد، به‌ڵام بڕوای ته‌واومان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌یه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئێستا له پیرۆزترین ئه‌ركی ئایینی‌و نیشتیمانی و مرۆیی خۆیاندان، چونكه به رێگرتن له تیرۆریستان (گیان و ماڵ و نامووس و ئایین و خه‌ڵك)ه‌كه‌یان ده‌پارێزن، بۆیه ئه‌وانه‌ی له‌م رێگه‌یه‌دا ده‌بنه قوربانی بێگومان شه‌هیدن، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت: (ئه‌وه‌ی له پێناوی "ماڵ‌و سامانی، خزم‌و كهسو كاری، ئایین‌و دینی، گیان‌و رۆحی، نامووس"ی بكرێته قوربانی شه‌هیده)، هاووڵاتیانی كوردستانیش ده‌زانن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستانن به پشتیوانی خوا ماڵ‌و سامان‌و گیان‌و ئایین‌و نامووسیان له ده‌ستدرێژی تیرۆریستان ده‌پارێزن".
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه "ئه‌وان له ئه‌ركێكی ئایینی‌و نیشتیمانی‌و مرۆیی پیرۆزدان و، خه‌ڵكی كوردستانیش هه‌موویان پشتیوانیانن، به‌تایبه‌تی زانایانی ئایینی هه‌میشه له نوێژانی به‌یانی و رۆژانی هه‌ینی زمانیان به دوعای پشتیوانیكردن بۆ هێزهمانی پێشمه‌رگه ته‌ڕه".
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی له خوای گه‌وره داواكاره "پێشمه‌رگه ئازیزه‌كانمان بپارێزێت و، هه‌میشه له سه‌ركه‌وتن دابن، شه‌هیده‌كانیش به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و، شیفای برینداره‌كانیش بدات، ئه‌م میلله‌ته‌ش له نه‌هامه‌تیه‌كان بپارێزێت‌و، نهگبهتیهكان مێژووی رابردوومان دووباره نه‌بنه‌وه".
خه‌ندان
