سکاڵاکەی عێراق لە ئەمەریکا لە بەرژەوەندیی ھەرێم یەکلایی دەبێتەوە
ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان (دڵشاد شەعبان) بەKDP.INFOی راگەیاند: "دەستوور و دادگای فیدراڵی، پرۆسەی ناردن و فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستانیان بە یاسایی لەقەڵەم داوە، بۆیە ئەو سکاڵایەی بەغدا لەسەر ھەرێمی کوردستانی تۆماری کردووە لە بەرژەوەندیی ھەرێم یەکلایی دەبێتەوە."
(دڵشاد شەعبان) گوتیشی: "ئەگەر ھەرێمی کوردستان دەقی دەستوور و نووسراوەکەی دادگای فیدراڵی پێشکەشی ئەو دادگایەی تێکساس بکات، کە عێراق سکاڵای لێ تۆمار کردووە، ھەرێمی کوردستان دەیباتەوە، چونکە دەستوور و دادگا پرۆسەی نەوتی ھەرێمیان لە بەژوەندیی ھەرێم یەکلایی کردووەتەوە."
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای هیوستن لە ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا، بە هۆی سکاڵایەکی عێراقەوە، دەستی بەسەر ئەو نەوتە خاوەی کوردستاندا گرتووە کە دوێنێ و پاش پشکنینی کەشتییەکە لە لایەن پۆلیسی دەریاوانیی ئەو وڵاتەوە، ڕێی پێ دابوو باتاڵ بکرێت.
