کوردانی مووسڵ دوو ڕۆژ مۆڵەت دراون.. چۆڵی نەکەن دەکوژرێن

 کوردانی مووسڵ دوو ڕۆژ مۆڵەت دراون.. چۆڵی نەکەن دەکوژرێن
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند کە، داعش دوو رۆژ مۆڵەتی داوەتە کوردانی مووسڵ و ئەگەر ئەو شارە جێ نەھێڵن دەکوژرێن.



ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (داوود جنوبی) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ لە لایەن خێزانە کوردەکانی مووسڵەوە پەیوەندییان پێ کراوە کە، مۆڵەتی دوو رۆژیان پێدراوە، ئەگەر ئەو شار جێ نەھێڵن ئەوا داعش ھەموویان دەکوژێت.

(داوود جنوبی) گوتیشی: "ئەو بەیاننامەی داعش لە ڕاگەیاندنەکان بڵاو بووەتەوە کە رەتی کردووەتەوە ھەڕەشەیان لە کورد کردبێت، راست نییە، چونکە ئەو ھەڕەشەیە بەردەوامە."

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ روونیشی کردەوە کە، بارودۆخی مووسڵ لە ھەموو ڕوویێکەوە زۆر خراپە بە تایبەت، لە ڕووی دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی ئەو شارە.

Top