فڕۆکەکانی عێراق سێ بارەگای داعش لە تازە بۆردوومان دەکەن
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کاژێر 7:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوو فڕۆکەی جەنگی، سێ بارەگای سەرەکی چەکدارانی داعشیان لە گوندەکانی شەمسییە و مەرعییە و جەدبییەی سەر بە ناحییەی تازەی بە سەختی بۆردوومانکرد، کە ئەو شوێنانە چەند باغێکن و بارەگای سەرەکی چەکدارانی داعشن".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە "کوژراو و برینداری زۆر لەنێو ریزەکانی چەکدارانی داعش هەن"، بەڵام ئاماژەی بۆ ژمارەیەکی دیاریکراوی کوژراو و بریندارەکان نەکرد.
رووداو
