لەیلا زانا وسڕی سورەییا سەردانی مام جەلال دەكەن
بەپێی میدیاكانی یەكێتی، لەنامەكەدا ئۆجەلان دەڵێت: "نەخۆشكەوتنی جەنابتان زۆر خەمباری كردبووم دوایین جاریش كە لەگەڵ پەرلەمانتاری ئامەد لەیلا زاناو پەرلەمانتاری HDP سڕی سوورەییا ئۆندەر چاوپێكەوتنم ئەنجامدا، ئاگاداری بەرەو باشچوونی رەوشی تەندروستی بەڕێزتان بووم".
لە درێژەی پەیامەكەی ئۆجەلاندا هاتووە: "ئەو خەباتە دیپلۆماسییەی كە بەڕێزتان تائێستا لەنێوان ئێمەو دراوسێیەكانماندا بەڕێوەتانبردووە ئەمڕۆ بۆ نێو خۆی ئێمەی كورد پێویستە و مێژوو جووڵانەوە سیاسییەكانی ھەر چوار پارچەی كوردستان ھاندەدات بۆ ئەوەی لەپێناو داھاتوویەكی ئازاد بۆ گەلەكەمان پێكەوە كارو خەبات بكەن، ھیواو ئارەزووم ئەوەیە كە لەپێناو دیاریكردنی ستراتیژو ھەڵوێستێكی ھاوبەش كۆنگرەی نەتەوەیی كورد ھەرچی زووتر ببەسترێت".
ئۆجەلان لە نامەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، " سوپاسی ئەو خەڵاتە دەكەم كە لەبیرەوەری مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەددا پێشكەشی منتان كردبوو، بەردەوام گرێدراوی یادو بیرەوەری ئەو دەمێنمەوە".
رووداو
