کورد شههرسانی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتدەکاتەوە
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانی کوردستانیدکتۆرە "ئەشواق جاف" لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گووتی: "تاکو ئێستا بەفەرمی باس لەوە نەکراوە کەوا حسێن شەهرستانی پاڵێوراوبێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق".
گووتیشی:"لەئەگەری کاندید بوونی شاهرستانی بۆ پۆستی سەرۆ وەزیرانی عێراق ئێمە وەکو کورد ڕەتی دەکەینەوە".
ڕوونیشی کردەوە: "لە ڕابردوودا سیاسەتەکانی شەهرستانی هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆی لەگەڵ سیاسەتەکانی مالکی نەبووە بەرامبەر هەرێمی کوردستان" .
