مه‌سرور بارزانی بۆ رۆیته‌رز: ئێمە بە داڕووخانی سوپای عێراق سەرسوڕماو بووین
* دوای ڕووداوه‌كانی موسڵ چ گۆڕانكاریه‌ك روویداوه له ناوچه‌كه‌و، ئێستا جیاوازییه‌كه چیه؟
مه‌سرور بارزانی: وه‌ك ده‌زانن له سه‌رانسه‌ری عێراق، رووداوێكی به‌رچاو له ره‌وشی ئاسایش روویداوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری كوردستانن. ئێستا ئێمه سنوورێكی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شامدا( داعش) هه‌یه، كه زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بێ. ئه‌وان له موسڵه‌وه ده‌ستیان پێكرد و دواتر هه‌ندێ شاری دیكه‌یان گرت، ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر سنورن. بێگومان ئه‌مه‌ش له خۆیدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات بۆ ئاسایشی كوردستان، ئێستا ئێمه دراوسێی رێكخراوێكی تیرۆرستین.
* به دیقه‌ت سرووشتی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه چین؟
مه‌سرور بارزانی: ئێمه به‌وه تووشی سه‌رسوڕمان بووین، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵتاندا ڕاشكاوبم، دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی عێراق داڕوخا، فیرقه سه‌ربازیه‌كانی سوپای عێراق هه‌موو كه‌لوپه‌له سه‌ربازیه‌كانیان له دوای خۆیان جێهێشت و ئێستا زۆربه‌یان له بن ده‌ستی داعشن. ئێستا ئه‌وان موجهههزترن و خه‌ڵكی زیاتریان هه‌یه و خاكی زیاتریان له بن ده‌ست دایه، نیاز و مه‌به‌ستی زیاتریان هه‌یه بۆ فراوانكردنی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستیان، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وانه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانن، به‌ڵام بوونه‌ته دراوسێی ئێمه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ گه‌لی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی كه له‌وان نزیكه. ئێمه هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌ین، پێویسته نه‌ك ئه‌و ناوچه‌یه، به‌ڵكو خه‌ڵكه‌كه‌ش بپارێزین، كه له‌و ناوچانه ده‌ژین، نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه، به‌ڵكو ئێستا زیاتر له ملیۆنێك ئاواره له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌ڵاتوون و روویان له كوردستان كردووه.
* ئایا ههڵسانگاندنێكت هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌له سه‌ربازیانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون؟
مه‌سرور بارزانی: زه‌حمه‌ته به وه‌ردی باس بكرێن، به‌ڵام پێكهاتوون له چه‌كی سووك و مامناوه‌ند و، تانك، زرێپۆش و تۆپ، ته‌قه‌مه‌نیه‌كی زۆر، چه‌ك. واته هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه فیرقه سه‌ربازیه‌كانی عیراقی هه‌یانبوو، زۆربه‌یان كه‌وتوونه‌ته ده‌ست ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام.
*ئایا له‌م ساته‌دا هیچ ئه‌گه‌رێك هه‌یه ئه‌و گرووپانه هێرش بكه‌نه سه‌ر كوردستان؟
مه‌سرور بارزانی: بێگومان به به‌رده‌وامی پێكدادان و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی و شه‌ڕ له نێوان ێیشمهرگه و چه‌كدارانی ئهورێكخراوه تیرۆرستیهدا هه‌بووه. له زۆر ناوچه‌دا هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌كانی پێشمه‌رگه.
* ئایا پێشبینی ده‌كه‌ی هێرشی دیكه بكه‌نه سه‌ر كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی له سێپته‌مبه‌ری رابردوو كردیان؟
مه‌سرور بارزانی: ئومێده‌وارم بتوانین ئاسایشی ناو كوردستان تۆكمهبكهین، هه‌رچه‌نده هیچ شوێنێك له جیهاندا سه‌ت له سه‌ت ئاسایش نییه، ئێمه ته‌واوی هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین، كه نه‌هێڵین شانه نووستوه‌كان چالاكی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر بزانین خه‌ڵكانێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌قامگیری هه‌رێمه‌كه تێكبده‌ن. ئێمه توانا‌مان هه‌یه خه‌ڵكه‌كه بپارێزین و هیوادارین وابكه‌ین كه ئه‌مه روونه‌دات. ئێمه ته‌واوی هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین و با بزانین چ ڕووده‌دات.
* واته هه‌وڵ هه‌یه بۆ تێكدانی سه‌قامگیری هه‌رێمه‌كه؟
مه‌سرور بارزانی: له‌وه‌تای هێرشی ڕابردوودا، بێگومان، هه‌وڵی به‌رده‌وام هه‌یه له‌لایه‌ن دهزگاكانمانهوه بۆ پته‌وكردنی ئاسایش و دابینكردنی باشترین ئاسایش بۆ گه‌له‌كه‌مان. بێگومان تیرۆرستانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر بتوانن هه‌ندێ كرده‌وه لێره بكه‌ن. تا ئێستا له‌وه‌ته‌ی هێرشی رابردوو ئێمه توانیومانه ئاسایش بپارێزین، به‌ڵام ئه‌وه به مانای ئه‌وه نییه كه ئه‌وان هه‌وڵ ناده‌ن، كه‌مه هێرشێك هه‌بووه به‌ڵام پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه، له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ئێمه ڕامانگه‌یاندووه، له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا باسمان نه‌كردووه.
* له سێپته‌مبه‌ری رابردووه‌وه چه‌ند هێرشیان كردووه؟
مه‌سرور بارزانی: له پاش هێرشی رابردوودا هیچ هێرشێك نه‌كراوه و هه‌وڵ هه‌بووه.
* ئایا پاش ڕووخانی مووسڵ هه‌وڵ و هێرشه‌كان زیادیان نه‌كردووه؟
مه‌سرور بارزانی: نه‌خێر، گۆڕانكاریه‌كی به‌رچاو له‌ناو كوردستان ڕووی نه‌داوه، به‌ڵام ده‌زانن ئێستا هه‌ڕه‌شه‌كان ته‌واو جودان. وه‌ك گوتم، ئێمه زیاتر له ملیۆنێك ئاواره‌مان له كوردستان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ده‌زگاكانی ئاسایشی قورس‌تر كردووه بۆ پاراستن و چاودێری كردنی بارودۆخه‌كه.
* ئایا له شانه‌ی نووستوو ده‌ترسێن؟ یا نیگه‌رانیتان هه‌یه له‌و ئاوارانه‌ی سه‌لاحه‌دین و دیاله و ئه‌نباره‌وه هاتوونه‌ته كوردستان؟
مه‌سرور بارزانی: ئومێده‌وارم ره‌وشی ئاسایش له سه‌رانسه‌ری عێراق و سوریا باش بێت تا زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئاواره بوونه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێد و ماڵی خۆیان و ده‌ست به ژیانی ئاسایی خۆیان بكه‌ن. كوردستان ده‌رگای كراوه‌یه بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی په‌ناگه و پاراستنیان پێویسته. پێموایه تاكو ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باشترین كاری كردووه بۆ دابینكردنی یارمه‌تی بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی روویان له كوردستان كردووه، به‌ڵام پێموایه باره‌كه زۆر قورسه، چونكه ده‌بێ جۆرێك له ته‌ده‌خولی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت بۆ یارمه‌تیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دابین كردنی یارمه‌تی بۆ ئاواره‌كان.
* وه‌ك ئاماژه‌تان پێدا سنوورتان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شامدا هاوبه‌شه. ئایا تێبینی ده‌كه‌ن ئه‌وان رووی خۆیان بۆ سه‌ر كوردستان وه‌رگێڕن؟
مه‌سرور بارزانی: من ناتوانم له‌بری ئه‌وان قسه‌بكه‌م. به‌ڵام ئێمه ئاماده‌ین و پێشبینی خراپتر ده‌كه‌ین، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه سنووره‌كان بپارێزین. ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌وڵ بده‌ن شتی وا بكه‌ن. ئێمه هێزی ته‌واومان هه‌یه بۆ وه‌ستاندنیان.
* ئایا ده‌كرێ باسی هه‌ندێ له‌و ڕێوشوێنانهمان بۆ بكه‌ن كه ئێوه گرتووتانه به‌ر بۆ خۆ تهیاردان دژی هه‌ر ئه‌گه‌رێك؟
مه‌سرور بارزانی: ئێمه خۆمان ته‌یار كردووه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووره‌كان جێگیركراون. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوی بنه‌ڕه‌تیه بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ سنووره‌كان كۆنتڕۆڵ بكات. هه‌روه‌ها ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆجێیش كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری تا زیاتر هه‌ست به ئاسووده‌یی بكه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌سه‌لامه‌تی له ناوچه‌كانیان بمێننه‌وه نه‌ك بترسێن و ڕابكه‌ن بۆ هه‌ندێ شوێنی دیكه. ئێستا ئه‌وانه‌مان كردووه، بێگومان له ئاینده‌دا به پێی روودا و پهرهسهندنهكانیش رێوشوێنی دیكه ده‌گرینه‌به‌ر.
*ئایا بوونی سنووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ داعش كاریگه‌ری هه‌یه؟
مه‌سرور بارزانی: ئێمه هیوا ناخوازین رێكخراوێكی تیرۆریستی دراوسێمان بێت. ئومێده‌وارین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یارمه‌تی هه‌موو ئه‌و هێزانه بدات كه ده‌یانه‌وێ داعش له گه‌وره بوون بوه‌ستێنن، تاكو ئێستا ئێمه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشمان ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین.
* ئایا به‌غدا ده‌توانێ مووسڵ و ناوچه‌ی دیكه‌ی تر بگرێته‌وه؟
مه‌سرور بارزانی: ئه‌وه‌ی ئێمه له توانا و قودره‌تی سوپای عێراق ده‌بینین، به گومانم بتوانن به‌م نزیكانه شتیك بكه‌ن، ته‌نها دووباره رێكخستنه‌وه‌ی فیرقهكان نه‌بێ. من پێموایه له‌م ساته‌دا پێویستیان به یارمه‌تی ده‌ره‌كی هه‌یه. به مانایه‌كی دیكه ناتوانن هه‌موو ئه‌و ناوچانه وه‌ربگرنه‌وه كه به داعشیان دۆڕاندووه.
* یارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له كێ؟
مه‌سرور بارزانی: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ورووپا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی بروایان به دیموكراسی و ره‌تكردنه‌وه‌ی توندرۆكان و تیرۆریزم هه‌یه.
* ئایا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ جۆره یارمه‌تیه‌كی پێگه‌یشتووه له هیچ وڵاتێكه‌وه؟
مه‌سرور بارزانی: به‌داخه‌وه، نه‌خێر، ئێمه گفتوگۆمان هه‌بووه، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی جدی نه‌نراوه بۆ یارمه‌تیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانیدا له شه‌ڕی دژی تیرۆریزم و بۆ پاراستنی هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی، جا ئه‌وانه‌ی له كوردستان نیشته‌جێن یاخود ئه‌و ئاوارانه‌ی روویان له كوردستان كردووه.
* ئایا ده‌كرێ بزانین گفتوگۆتان له‌گه‌ڵ كێ كردووه؟
مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیان له عێراقدا هه‌یه، ئێمه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ندێ وڵاتی ئه‌وڕووپی كردووه، به‌ڵام هه‌نگاوی پڕاكتیكی نه‌نراوه بۆ دابینكردنی یارمه‌تی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له ڕووی سه‌ربازیه‌وه.
* ئێوه چ یارمه‌تی سه‌ربازی له ئه‌مریكاوه ده‌بینن؟
مه‌سرور بارزانی: وه‌ك گوتم ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌لوپه‌لی مۆدێرنی سه‌ربازی هه‌یه، بۆ شه‌ڕكردن دژیان ده‌بێ كه‌لوپه‌لی پێشمه‌رگه زۆر له‌وان باشتر بێت، بۆ ئه‌مه‌ش من پێموایه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی پێویسته هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ن و به‌رپرسیاریه‌تی زیاتر به‌وه‌ی بێن یارمه‌تی ئه‌و خه‌ڵكانه بده‌ن كه ژیانی خۆیان ته‌رخان كردووه بۆ پارستنی مه‌ده‌نییان، ئێستا پێشمه‌رگه له‌وێیه و شه‌ڕ ده‌كات و شایه‌نی ئه‌وه‌یه هاوكاری و یارمه‌تی بدرێت له رووی سه‌ربازی و ئاسایش. بێگومان كوردستان به‌گشتی ده‌بێ به هه‌موو رێگه‌یه‌ك هاوكاری بكرێ له رووی سیاسی و ئابووریه‌وه.
* ئایا پێتوایه داعش له هه‌ندێك حاڵه‌تدا له پێشمه‌رگه كه‌لوپه‌لی زیاتره؟
مه‌سرور بارزانی: من ئه‌وه ناڵێم، چونكه نامه‌وێ بچمه ناو ورده‌كاریه‌كان كه پێشمه‌رگه چ جۆره چه‌كێكی هه‌یه و داعش چ جۆره چه‌كێكی هه‌یه، به‌ڵام داعش ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لێكی زۆری سه‌ربازی عێراقدا گرت. ئه‌مه‌ش ئه‌وان زیاتر به‌هێز ده‌كات.
* ئێوه چ جۆره ڕێوشوێنێكتان گرتۆته‌به‌ر بۆ پاراستنی ئاسایش؟
مه‌سرور بارزانی: سه‌باره‌ت به ئاسایشی ناوه‌خۆ، ئێمه ده‌زگای ئاسایشی ناوه‌خۆمان هه‌یه كه شه‌و و رۆژ له هه‌وڵدان بۆ دابین كردن و پته‌وكردنی ئه‌و ئاسایشه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه و بۆ پاراستنی گه‌له‌كه‌مان كه هیچ چالاكیه‌كی تیرۆری له هیچ شوێنێك دا نیه، بۆ دڵنیابوون له ته‌جنیدی نوێ، دڵنیابوون له‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی هاوسۆزیهكیان له‌گه‌ڵ توندڕۆ و رادیكاڵیهكاندا هه‌یه. مایه‌ی خۆشحالییه ئێمه ئه‌وانه‌مان له كوردستان نییه، ئێمه هه‌وڵی ته‌واوی خۆمان ده‌ده‌ین كه ئه‌و سه‌قامگیریه جێگیر بكه‌ین و ئاسایش پارێزراو بێت.
* هه‌ڵسه‌نگاندنت ده‌رباره‌ی قه‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شامدا چییه كه له سنوور په‌ڕیونه‌ته‌وه؟
مه‌سرور بارزانی: به نسبه‌ت په‌ڕینه‌وه له سنوور زه‌حمه‌ته قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام ده‌مه‌وێ بڵێم كاتێك داعش هێرشی كرده سه‌ر موسڵ ژماره‌ییان له 2 هه‌زار 1هكدار كه‌متر بوو، به‌ڵام توانیان ئیداره‌ی داگیر كردنی موسڵ بكه‌ن، ئێستا ناوچه‌ی زیاتریان كۆنتڕۆڵ كردووه و خه‌ڵكی نوێ په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه كردووه، به پێی زانیاریه‌كانی له‌به‌ر ده‌ستی ئێمه‌دا هه‌یه، ره‌نگه ئێستا ژماره‌یان 12 هه‌زار بێت له عێراق.
* گرووپه شه‌ڕكه‌ره‌كانی دیكه چه‌ند گه‌وره و به‌هێزن؟
مه‌سرور بارزانی: گرنگه ئه‌وه بزاندرێ، كه زۆر له گرووپه شه‌ركه‌ره‌كانی دیكه كه شه‌ڕی به‌غدا یا حكوومه‌تی عێراقیان ده‌كرد، ئه‌وان داعش نین، به‌ڵكو رێكخراوی دیكه‌ی وه‌كو به‌عسیه‌كان و جه‌ماعه‌تی نه‌قشبه‌ندی ئه‌نسار ئیسلام، ئه‌و گروپانه میلیشیای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه‌كانی عێراق. به‌م دواییه به‌هۆی چۆنیه‌تی سه‌ركه‌وتنی داعش، هه‌ندێك له‌و گرووپانه یه‌كیان گرت و په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه كرد، بۆیه زۆربوونی خێرای ژماره‌ی داعش به‌هۆی زۆری خه‌ڵكی نوێوه نییه. به تایبه‌تی كاتێك ئێمه قسه له‌سه‌ر ژماره و ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌كه‌ین كه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه شه‌ڕ بكه‌ن. ئه‌وان زۆر له داعش لاوازترن.
* هه‌ندێك له‌و خه‌ڵكه سوننیانه‌ی شه‌ڕی به‌غدا ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌حمه‌د ده‌باش و جه‌یشی ئیسلامی و شێخ عه‌لی حاته‌م سلێمان لێره‌ن؟
مه‌سرور بارزانی: له‌سه‌رتاوه با تیرۆریزم و سونه لێك جودا بكه‌ینه‌وه. ژماره‌یه‌ك گرووپی سوونه و كه‌سایه‌تی هه‌ن كێشه‌یان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی مالیكی دا نییه. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه كه ئه‌وان تیرۆریستن، ده‌یان هه‌زار ئاواره له به‌شه جیاجیاكانی عێراق له شیعه و سونه روویان له كوردستان كردووه، هه‌ندێ لهسهركردهكانیش روویان له كوردستان كردووه، به‌ڵام ئه‌وانه تیرۆریست نین، به‌ڕاستی كوردستان له هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕ دژی تیرۆریزم دایه، هه‌ندێ له‌و تۆمه‌تانه‌ی له به‌غداوه ئاڕاسته‌ی كوردستان ده‌كرێن بێ بنه‌مان، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك بۆچوونی سیاسی جیاوازی له به‌غدا هه‌یه، به‌غدا به تیرۆرست تۆمه‌تباری ده‌كات.
* هیچ گفتوگۆیه‌ك له نێوان ئێوه و ئه‌و گروپانه‌دا هه‌یه ؟
مه‌سرور بارزانی : ئێمه تیرۆریزم به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه ، به‌ڵام ئه‌و عه‌شیره‌ت و رێكخراوه مۆدێرنانه كه ده‌یانه‌وێ شه‌ڕ بۆ پاراستنی ناوچه‌كانیان بكه‌ن له دژی داعش، ئێمه هاوكاریان ده‌كه‌ین. ئێمه پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانیان ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ قسه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هێزه مۆدێرنانه بكه‌ین كه كار بۆ دابینكردنی ئاسایش ده‌كه‌ن بۆ سه‌رانسه‌ری عێراق.
* رێگه چاره چییه بۆ ئه‌وه‌ی سوپای عێراق بتوانێ ناوچه‌كان بگرێته‌وه؟
مه‌سرور بارزانی :ئێمه قسه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ین، ئێمه قسه له‌سه‌ر هۆكاری كێشه‌كان ناكه‌ین . ئێمه پێمانوایه كێشه‌ی سه‌ره‌كی له عێراق سیاسیه. به‌غدا پابه‌ند نه‌بووه به ده‌ستوور و حكومه‌تی هاوبه‌ش و بنكه‌فراوان، كورد و سونه‌ی په‌راوێز خستووه و به‌ره‌و رژێمێكی تایفی ده‌ڕوات، له سایه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه ره‌وشی ئابوری و ئاسایش له به‌ین چووه و بووه هۆی ئه‌وه‌ی داعش بێته پێش و سوود له‌مه وه‌ربگرێ. بۆیه تۆ ناتوانی پێشبینی بكه‌ی هه‌موو شتێك له به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه قۆناغی پێش داگیركردنی موسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه . ئێستا واقیعێكی نوێ هاتۆته ئاراوه و ده‌بێ قبوڵ بكرێ . بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌بێ ترس و نیگه‌رانی سونه و كورد و هه‌موو ئه‌و شیعانه‌ش له‌به‌رچاو بگیردرێ گه له‌گه‌ڵ جكومه‌تی مالكی دا هاوڕانین.
* كه‌واته چاره‌سه‌ر چییه؟
مه‌سرور بارزانی : به نیسبه‌ت ئێمه‌وه ده‌بێ زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌بێ، ده‌بێ هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له عێرق ده‌ژین به ئاسوده‌یی پێكه‌وه بژین، هه‌رچییه‌كی حكومه‌تی ره‌سمی چۆن ده‌بێ ، ده‌بێ له لایه‌ن ئه‌و خه‌لكه‌وه قبوڵ بكرێ، كه له‌و وڵاته ده‌ژین. هه‌روه‌ها نابێ ترسیان له‌وه هه‌بێ كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای به ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌چه‌وسێنرێته‌وه، ئه‌گه‌ر زه‌مانه‌ت نه‌بێ كه ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ست به سه‌لامه‌تی و ئازادی بكه‌ن له‌م وڵاته‌دا، من پێموایه زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێ رێگه‌چاره‌یه‌ك بسه‌پێنی، به نیسبه‌ت ئێمه‌وه ئه‌و چاره‌سه‌ره ده‌بێ له‌و واقیعه نوێیه‌وه سه‌رچاوه بگرێ . ده‌بێ چاره‌سه‌رێكی نا سه‌نترالیزمی هه‌بێت.
* ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه ئیعلانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات بۆ پاراستنی خۆی ؟
مه‌سرور بارزانی : سه‌ربه‌خۆیی مافێكی كورده ، وه‌ك هه‌ر میلله‌تێكی دیكه كوردیش مافی هه‌یه بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ. با ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه‌ین كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ته له جیهاندا. بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی تابویهكی گه‌وره‌یه؟ با سه‌یری راستیه‌كانی ئه‌رزی واقیع بكه‌ین. من پێموانییه هیچ كه‌سێكی عه‌قڵانی له جیهان به‌وه رازی بێ كورد به‌شداری له وڵاتێك بكات له‌گه‌ڵ ریكخراوێكی تیرۆرستیدا. واقیعی ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌یه كوردستان دراوسێیه‌كی هه‌یه كه ریكخراوێكی تیرۆرستی تێیدا مه‌وجوده. له به‌غدایش حكومه‌تێك هه‌یه فه‌شه‌لی هێناوه له پاراستنی وڵات به یه‌كگرتوویی . داڕوخانی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی له وڵات‌دا و په‌یدابوون و ده‌ركه‌وتنی میلیشیا له سه‌رانسه‌ی عێراقدا، ئه‌وانه هه‌موویان نیگه‌رانین و واده‌كه‌ن كورد بۆ خۆپاراستن به‌دوای رێگه‌یه‌كی دیكه بگه‌ڕێ. كه‌واته كورد به‌رپرسیار نییه له پارچه‌پارچه‌كردنی وڵات‌دا. به‌ڵام به‌رپرسیاره له پاراستنی ئه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی له كوردستان ده‌ژین ، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی دیموكراسی كه له راستیدا تاكه دیموكراسی كه له عێراقدا مه‌وجوده له كوردستانه. به‌رپرسیاره‌تی ئێمه وه‌ك هه‌ر حكومه‌تێكی دیكه له جیهاندا ئه‌وه‌یه گه‌له‌كه‌ی و هه‌رێمه‌كه‌ی له تیرۆریزم بپارێزی ، بۆ ئه‌مه‌ش ئێمه بژارده‌ی كراوه‌مان له به‌رده‌مدا هه‌یه. ئێمه توانای بڕیار وه‌رگرتنمان ده‌بێت هه‌بێت و به بارمته و پاشكۆی حكومه‌ت له به‌غدا نه‌مێنینه‌وه كه له جێبه‌جێكردنی به‌پرسیارێتی خۆی شكستی هێناوه .
* بۆچوونتان ده‌رباره‌ی چه‌كدارانی سونه و میلیشیاكانی شیعه چییه ؟
مه‌سرور بارزانی: میلیشیاكانی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور دروستكراون قبوڵكراو نین . سه‌ره‌تا به‌رپرسیارێتی به‌غدایه هه‌موو كه‌سێك بخاته ژێر یاساوه . ته‌نانه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه له ژێر كۆنتڕۆڵیش دان ده‌بێ به ده‌ستوور بێت نه‌ك میلیشیای به‌دیل بهێنێنێ و جێگه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تیان پێ پڕبكاته‌وه.به نیسبه‌ت ئێمه‌وه ، ئێمه حوكمی هیچ میلیشیایه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور قبوڵناكه‌ین.
* ئه‌وانه چ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر كوردستان ده‌بێ ؟
مه‌سرور بارزانی: ئه‌وانه دوورن و سه‌رقاڵن به پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی كۆنتڕۆڵ كراون. هه‌ندێكجار رهنگدانهوهكان بارودۆخ ده‌گۆڕن . ئێمه هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به جدی وه‌رده‌گرین .
* ده‌رباره‌ی ئه‌و كوردانه‌ی له به‌غدا له لایه‌ن ملیشیاكانهوه كوژراون؟
مه‌سرور بارزانی: هه‌ندێ رووداو روویانداوه ئێمه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌بینین كه دژی كورد ده‌كرێ ، كه له هه‌ندێ كورد هۆشداری دراوه‌تێ و به خراپی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ . كورد ته‌نها عونسری سه‌قامگیری بووه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و خه‌ڵكانه شكستیتان هێناوه له پاراستنی ناوچه‌كانیان و شه‌ڕی دژی تیرۆرزمدا بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانیان هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵكی بێ دیفاعی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش قبوڵ ناكرێ.
* له باره‌ی كردنه‌وه‌وه‌ی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا له كوردستان؟
مه‌سرور بارزانی: وه‌ك ده‌زانی ئه‌وه بڕیاری ئه‌مه‌ریكایه كه هه‌ندێ سه‌نته‌ری ئۆپه‌راسیۆن له ولاتدا هه‌بێ وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌غدا و كوردستان هه‌یه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌كه‌یه .
* ئایا هێرشی ئاسمانی چ جیاوازییه‌كی ده‌بێ؟
مه‌سرور بارزانی: پێموایه ده‌بێ هه‌وڵی زیاتری جدی هه‌بێ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش، ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌یه، پێموانییه بتوانێ داعش تێك بشكێنی، هێرشی ئاسمانی یا هه‌ر رێگه‌یه‌كی دیكه ده‌بێ له لایه‌ن شاره‌زایانی سه‌ربازییه‌وه دیراسه‌ت بكرێ. ئێمه هه‌وڵی جدی له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌وه نابینین بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش.
* كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بیر له خۆیان ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن ئێمه عێراق و سوریا ده‌بینین و رێگه ناده‌ین ئاگر بگرێ، ئایا پێتوایه ئه‌مه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی راسته؟
مه‌سرور بارزانی: من پێموا نییه، من پێموایه له‌و قسه‌یاندا هه‌ڵه‌ن، چونكه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی داعش له ده‌روه‌ڕا هاتوون، له ئه‌وڕووپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا و له سه‌رانسه‌ری جیهاندا هاتوون. ئه‌وان وه‌ك چه‌كداری توندڕه‌و هاتوون بۆ په‌یوه‌ندیكردن به داعشه‌وه، هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كانی عێراق و سوریا نامرن، زۆر له‌وانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان و ده‌بنه سه‌كرده و تیرۆریست و ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره بۆ وڵاته‌كانیان. كه‌وانه دوو بژارده هه‌یه یان ئه‌وه‌تا بێین و لێره رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه یاخود چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان له به‌رده‌م ده‌رگاكانی خۆیان رووبه‌روویان ببنه‌وه.
* جگه له‌وه ئێوه چ ده‌ڵێن، ئایا ئه‌نجامی شكستی رۆژئاوا یا هێزی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ گرتنه‌به‌ری كاری به‌هێزتره له عێراق؟
مه‌سرور بارزانی: ئه‌نجامه‌كان چنه ؟
•كۆتایی گه‌مه‌كه چییه؟ چ رووده‌دات؟ ئێوه پێشبینی چ ده‌كه‌ن؟
مه‌سرور بارزانی: من پێموایه گه‌وره‌ترین باج كه ده‌بێ بدرێت ژیانی خه‌ڵكی بێ گوناهه . رۆژانه خه‌ڵكی بێ گوناه ده‌بنه قوربانی. من نازانم چ شتێكی دیكه به نرختره له ژیانی به‌شه‌ریه‌تدا كه له لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستیانهوه له ناو ده‌چن. هه‌روه‌ها ده‌زانن به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووری و ئاسایش تێكده‌چێ ، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان هۆن تا كۆمه‌ڵگای تێودهوڵهتی بێته پێش و كارێك بكات بۆ رزگاركردنی ژیانه‌كان و دابینكردنی ئاسایشێكی باشتر، هه‌روه‌ها دڵنیا بێت له‌وه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه گه‌وره‌تر نابێ.
* ئایا پێتوایه ئێستا ئێران یارمه‌تی ده‌دات؟
مه‌سرور بارزانی: یارمه‌تی كێ.
* یارمه‌تیدان له شه‌ڕی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش؟
مه‌سرور بارزانی: ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌یه له پاراستنی ئاسایش له عێراق، من پێموا نییه به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه دابێت بارودۆخه‌كه له‌وه زیاتر تێك بچێ.
* چ شتێكی كۆنكریتیان دابین كردووه؟
مه‌سرور بارزانی: من دڵنیام قسه‌یان له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه ، ئه‌وان شه‌رم له‌وه ناكه‌ن قسه له‌و باره‌وه بكه‌ن.
* ده‌رباره‌ی توركیا ؟
مه‌سرور بارزانی : هه‌موو دراوسێكانی عێراق به‌رژوه‌ندیان هه‌یه له دڵنیا بوون له‌وه‌ی ئاسایشی ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵ و پارێزراوه . به‌ڵام ئێمه راستی ئه‌وه نابینین، به لایه‌نی كه‌مه‌وه له ناوچه‌كه‌ماندا ئێمه رۆڵێكی ئه‌كتیفی ته‌ده‌خول نابینین جگه له نیشاندانی پشتیوانیان نه‌بێ بۆ هه‌موو خه‌ڵكی وڵاته‌كه.
* ئایا پێتوایه عێراق وڵاتێكی فاشیله؟
مه‌سرور بارزانی : من پێموایه وڵاتێكی فاشیله، به داخه‌وه وڵاتێكی فاشیله، وڵاتێكی دروستكراوه ، هیچ كاتێك له رێگای بژارده‌ی ویستی خه‌ڵك یا پێكهاته‌كانی وڵات نه‌بووه ، به هێز ناچاركراون له‌گه‌ڵ یه‌كدی بژین، به داخه‌وه دوو رێگه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وڵات به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه،
یان له رێگه‌ی ده‌ستێكی پۆلاینه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام حوسێنه‌وه روویدا، یاخود له رێگه‌ی سازانه‌وه، كه له دوای 2003 ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه پێمانوایه ده‌ستوور هه‌لێكی ره‌خساند بۆ خه‌ڵك، به‌ڵام به‌داخه‌وه پابه‌نده نه‌بوون به ده‌ستوور و ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كرا.
رژێمی به‌غدا به‌رپرسه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه سیسته‌مێكی فیدراڵی هه‌یه و میكانیزمی هاوسه‌نگكردنی نییه كه خه‌ڵكانیك ده‌سه‌ڵات به خراپ به‌كارنه‌هێنێ و وڵات به‌ره‌و لێواری داڕمان ببات، بۆیه من پێموایه وڵاتێكی فاشله و كاره‌كانیشی زۆر روونن.
*.ئایا پێتوایه ئه‌مه ده‌كرێ جێگیر ببێ؟
مه‌سرور بارزانی : با بڵێین ئه‌گه‌ر عێراق وڵاتێكی سه‌ركه‌وتوو بوایه ، بۆ به‌و دۆخه‌ی ئێستا ده‌گه‌یشت. كه‌واته شتێك له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه‌یه، ده‌بێ رێگه‌یه‌كی نوێ هه‌بێ بۆ عێراق، ده‌بێ بوێریهك هه‌بێ بۆ قبوڵكردنی واقعیه‌كانی ئه‌م وڵاته. واقعیهكهش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌م ناوچه‌یه ده‌ژین زۆر له ئاینده ده‌ترسێن . ئه‌گه‌ر سه‌یری كورد بكه‌ی ، هه‌موو شتێك كه به‌سه‌ر كوردا هاتوو له شاڵاوی به‌دناوی ئه‌نفال و جینۆساید و كیمیاباران و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بهسهركوردا هاتوون، له مێشكی كورددا نوێن، ترس له‌وه هه‌یه ئه‌وانه له ئاینده دووباره ببنه‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌یری شیعه و سونه بكه‌ی، ئه‌وانیش نیگه‌رانی خۆیان هه‌یه . سونه ماوه‌یه‌كی زۆر حوكمڕانی ئه‌و وڵاته‌یان كرد ته‌نها پاش رووخانی سه‌دام حسێن شیعه هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و شیعه‌ش ده‌ترسێن له‌وه‌ی له رابردوو روویداوه ، له‌وانه‌یه دووباره له ئاینده‌دا رووبداته‌وه ئه‌گه‌ر توندڕه‌وه‌كانی سونه بێنه ده‌سه‌ڵات . كه قسه له باره‌ی سونه‌ش ده‌كه‌ی ، ئه‌وان زۆر ده‌ترسن له‌وه‌ی كاتێك شیعه هاتنه ده‌سه‌لات هه‌وڵی تۆڵه سه‌ندنه‌وه ده‌ده‌ن له دژی ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی كه هه‌ندێ توندڕه‌وی سونه له سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام كردویانه. كه‌واته هه‌موو كه‌سێك له تۆڵه سه‌ندنه‌وه ده‌ترسن. ئه‌مه‌ش به لێدوانی سیاسی چاره‌سه‌ر نابێ ئه‌وانه كێشه‌ی راسته‌قینه‌ن، ئه‌وانه كێشهگهلێكن كه هه‌موو لایه‌ك ده‌بێ دانی پیا بنێ و قبوڵی بكات و قسه‌ی له‌سه‌ر بكات و نابێ بترسێ له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری جیاواز بۆ ئه‌م كێشانه . به نیسبه‌ت ئێمه‌وه ، ئه‌و چاره‌سه‌رانه خۆیان له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه كه بژاردنه بدرێته خه‌ڵك به‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ چۆن بژین.
*ئه‌و بژاردانه چین؟
مه‌سرور بارزانی : به نیسبه‌ت ئێمه‌ی كورد وه‌ك پێشتر باسمان كردووه كه ده‌بێ ریفراندۆم بكرێ و رێگه به گه‌له‌كه‌مان بدرێ قسه‌ی خۆی بكات نه‌ك خه‌ڵكی دیكه له بری ئه‌و قسه بكات.
*به نیسبه‌ت سونه‌وه چاره‌سه‌ركه چییه؟
مه‌سرور بارزانی : بۆ سوننه‌ش هه‌مان شت، من پێموایه كاتی ئه‌وه هاتووه له نێوان سونه و شیعه رێككه‌وتنێك هه‌بێ كه ئایا پێكه‌وه ده‌ژین یان نا، ده‌بێ رێككه‌وتن هه‌بێ، تۆ ناتوانی چاسهرێك بسه‌پێنی ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به راستی قبوڵی نه‌بێت، من باس له قسه‌ی سیاسیه‌تمه‌داران بۆ خه‌ڵك ناكه‌م باس له‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌م كه له‌م وڵاته ده‌ژین ده‌بێ ره‌زامه‌ند بن و ئاماده بن بۆ قبوڵكردنی ئه‌و چاره‌سه‌ری له‌گه‌ڵیان دێته‌وه و چ جۆره حكومه‌تێكیان ده‌وێ.
* ئایا كورد ئیعلانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات یا له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكده‌كه‌وێ؟
مه‌سرور بارزانی : به ته‌واوی نازانم چه‌ند پاش ریفراندۆم بڕیاره‌كه ده‌درێ. له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕیارێكه ده‌بێ هه‌موو پارته سیاسییه‌كان و خه‌ڵك ئه‌وه به نه‌زه‌ری ئیعتیبار وه‌ربگرن كه خه‌ڵك چ ده‌ڵێ، ئه‌نجامی ریفراندۆم بڕیار له‌وه ده‌دات كه چ بڕیارێك ده‌درێ. كاته‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌وه‌ستێ كه بارودۆخه‌كه چۆن ده‌بێ. كورد نیازیان نییه سه‌قامگیری ناوچه‌كه تێكبده‌ن له‌وه‌ی هه‌یه، نیازیان نییه دوژمنایه‌تی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكه‌ن كه له ناوچه‌كه ده‌ژین نه‌ك له عێراق به‌ڵكو له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌دا.
ئیمه ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و هاریكاریمان له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك ده‌وێ، به‌ڵام كاتی هاتووه جیهان ئه‌وه قبوڵبكات كه كورد شایه‌نی ئه‌وه‌یه وه‌كو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه بژێت، ئه‌گه‌ر كورد بڕیاری دا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ، ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین هه‌موو كه‌سێك وه‌ك عونسرێكی سه‌قامگیری له كورد بڕوانێ، نه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆ هیچ كه‌سێك. پێموایه ئێستاش ئه‌وه‌مان سه‌لماندووه و به‌شدار بووینه له سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی ئابووری له عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
* ئایا ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی ئه‌مه ده‌داته‌وه، ئایا بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی كورد چ بڕیارێك ده‌دات ئه‌وه به مافی كورد و به هێزێكی سه‌قامگیری داده‌نێ ؟
مه‌سرور بارزانی : هیوادارام له‌وه بگه‌ن.
*كێری لێره بوو؟
مه‌سرور بارزانی : ئێمه قسه‌مان له‌گه‌ڵدا كردوون، به‌ڵام پێموایه گرنگه بزانین چ به ره‌سمی ده‌رده‌چێ و ده‌گوترێ، ئه‌وه بۆ ئه‌وان لێده‌گه‌ڕێین، به‌ڵام ئومێده‌وارین ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ته‌واوی جیهان ئه‌و قبوڵ بكه‌ن كه كورد شایه‌نی زیاترن.
*ئایا ئێوه دڵخۆشن به رێگه‌ی وه‌ڵامی ئه‌وان یا پێتان وایه ده‌بێ زیاتر بكه‌ن؟
مه‌سرور بارزانی : ئێمه هه‌میشه پێشبینی زیاتر ده‌كه‌ین، ئێمه پێشبینی پشتیوانی ته‌واو له ئه‌مه‌ریكا و سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌كه‌ین، بۆیه تا ئه‌و پشتیوانهمان نه‌بێ، ئێمه رازی نین.
*ئایا پێتانوایه ئه‌و پشتیوانیهتان به ده‌ستهێناوه؟
مه‌سرور بارزانی: تا ئێستا نه‌خێر، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به پێچه‌وانه‌وه‌ی بڕیارێك ره‌فتار بكه‌ن كه له لایه‌ن چه‌ندین ملیۆن كه‌سه‌وه دراوه ، ئه‌مه ده‌بێته شتێكی دیكه. ئومێده‌وارم پشتیوانی زیاترمان بكه‌ن .
