كوردستان چەندین بژاردەی لەبەردەستە وهەنگاوەكەی سەرۆك بارزانی بۆ راپرسی لە ئێستادا راست و دروستە
هەروەها یۆست گوتی : مەحاڵە ئەمە یەكلابكەینەوە. پێویستە لە ئێستادا ئامانجەكە بریتی بێت لە هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی بارگرژیە تایەفەگەریەكان و گەڕاندنەوەی متمانە. مەسەلەی سەرەكی بریتییە لە پێكهێنانی حكومەتێك لە بەغدا كە بە ڕاستی گشتگیر بێت و دەسەڵات دابەش بكات. من هیوادارم زۆر درەنگ نەبووبێت بۆ ئەنجامدانی ئەم كارە. دیارە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەستی لە عێراق هەڵنەگرتووە و لێی بێئومێد نەبووە، هەروەها ئێران و توركیا، یاخود سعودیەش ئەم كارەیان نەكردووە. بەڵام هەوڵ و كۆششەكان بۆ پاراستنی یەكێتی خاكی عێراق پتر ئاڵۆز بوونە.
شایانی باسە هێلترمان گوتی: پێموایە دەبێت یاخیبووەكانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) وریا بن و زیاد لە سنووری توانای خۆیان ڕۆڵ نەبینن، وەك ئەوەی لە ڕابردوودا كردیان. چونكە ئەوان تەنیا لە مەودای نزیكدا ئەو پشتیوانیەیان هەیە كە دەخوازن هەیان بێت و پێویستیانە هەیان بێت لە نێو سوننەكاندا. ئەوان ئێستا لەسەر ئەو ناڕەزایی و ناڕەحەتیە ڕاستەقینەكان دەژین كە پێویستە ئەمانەش لە ڕووی سیاسییەوە چارەسەر بكرێن، ئەگەر بمانەوێت هەر جۆرە سەقامگیری و حكومڕانیەك لەم ناوچەدا بێنەئاراوە.
لە درێژەی دیدارەكەیدا پرۆفیسۆر یۆست گوتی: كوردستان چەندین بژاردەی هەیە، بەڵام بەڕێز بارزانی پێیوایە ئەمە كاتێكی گونجاوە بۆ زیادكردنی دەستڕۆیشتوویی خۆی لە ئاست بەغدا، ئەویش لە ڕێی وروژاندنی پرسی دروستكردنی دەوڵەتەوە. ئەم شیكردنەوەیە شیكردنەوەیەكی ڕاست و دروستە.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(986)
