ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسیى (ى.ن.ك) سه‌ردانى سه‌رۆك مام جه‌لالیان كرد
له‌و باره‌یه‌وه حاكم قادر حه‌مه جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى به پى ی‌و كه‌ى میدیاى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانی سه‌رۆك تاڵه‌بانیان كرد و له نزیكه‌وه چاویان به به‌ڕێزیان كه‌وت كه مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه بهخێرهاتنهوهو ئه‌حواڵ پرسین بووه له ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو.
جێی باسه رۆژی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانى به‌فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له ئه‌ڵمانیه‌وه گه‌ڕایه‌وه كوردستان و دوێنێش چاوى به كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى كه‌وتبوو.
