مژده‌یه‌ك بۆ خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی

مژده‌یه‌ك بۆ خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی
بۆ ئاسانکارى و هاوکارى قوتابیان و کەمکردنەوەى نارەزاییەکانى خوێندکاران و قوتابیان، بڕیاردرا بەئەژمارکردنى نمرەکانى پۆلى 10 و 11 لەگەلڕ نمرەکانى پۆڵى 12 بۆ خوێندکاران بەشێوەیەکى بژاردە (اختیارى) بێت.


ئەمرۆ جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، قوباد تاڵەبانى سەرپەرشتى کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە ئەژمارکردنى نمرەکانى پۆلى 10 و 11 لەگەلڕ نمرەکانى پۆڵى 12 لەتەلارى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران کرد.

بەمەبەستى چۆنێتى ئەژمارکردنى نمرەکانى پۆڵى 10 و 11 بۆ خوێندکارانى پۆڵى 12 ، قوباد تاڵەبانى سەرپەرشتى لێژنەیەکى پەروەردەیى تایبەت بە ئەژمارکردنى نمرەکانى پۆلى 10 و 11 لەگەلڕ نمرەکانى پۆڵى 12 بۆ خوێندکاران کرد. ئەم لێژنەیە کە پێکهاتبوو لە وەزیرى پلاندانان و وەزیرى خوێندنى باڵاو وەزیرى پەروەردەو نوێنەرانى لێژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵا لەپەرلەمانى کوردستان و سکرتاریەتى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان، کەوا لە کۆبوونەوەى ئاسایى ڕۆژى چوارشەممە (16-7-2014)ى ئەنجومەنى وەزیران، بڕیارى پێکهێنانى لیژنەیەکى تایبەت بۆ بڕیاردان لەسەر چۆنێتى ئەژمارکردنى نمرەکانى پۆلى 10 و 11 لەگەلڕ نمرەکانى پۆڵى 12 درابوو.

ئەمڕۆ گفتووگۆ لەسەر شێواز و چۆنێتى ئەژمارکردنى نمرەکانى پۆلى 10و11 لەگەڵ پۆلى 12 کرا، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، قوباد تاڵەبانى لەگەلڕ لێژنەى تایبەت، بۆ ئاسانکارى و پاڵپشتى قوتابیان و هاوکارى و کەمکردنەوەى نارەزاییەکانى خوێندکاران و قوتابیان، بڕیاردرا بەئەژمارکردنى نمرەکانى پۆلى 10 و 11 لەگەلڕ نمرەکانى پۆڵى 12 بۆ خوێندکاران بەشێوەیەکى بژاردە (اختیارى) بێت.
Top