تەقینەوەیەك لە جەلەولا روودەدات

 تەقینەوەیەك لە جەلەولا روودەدات
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تەمموزی 2014، لە ناحیەی جەلەولا بۆمبێكی چێندراو بەهێزەكانی پۆلیسی گەرمیاندا تەقییەوە و بەهۆیەوە پۆلیسێك شەهیدبوو و چواری دیكەش برینداربوون.

مقەدەم حەسەن محەممەد، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بۆمبەكە لەبازگەی نەقشبەندی لەسەر رێگای نێوان جەلەولا- كەلار تەقیوەتەوە و قوربانییەكانیش لە پۆلیسی كەلارن.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان گوتیشی، تەقینەوەكە كاتێك روویداوە كە پۆلیسەكان گومانیان لە دوو ئۆتۆمبێل كردووە كە چوونەتە رەبایەكی كۆنی چۆلكراوی نزیك بازگەكە، ئەوانیش دوای رۆیشتنی ئۆتۆمبێلەكان چوونەتە شوێنەكەو بۆمبەكەیان پێدا تەقیوەتەوە.






رووداو
Top