سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، بڕیارە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا دوایین رووداو و پێشهاتەکانی باشووری کوردستان و عێراق تاوتوێ بکات.
لەو سەردانەدا هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکان، رێباز محەممەد، وەزیری دارایی و ئابووری و سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یاوەری بارزانی دەکەن.
رووداو
