خەسرۆ گۆران و موحسن سەعدوون، بۆ پەرلەمان و بەرھەم ساڵح و نەجمەدین کەریم بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دیاری کراون

 خەسرۆ گۆران و موحسن سەعدوون، بۆ پەرلەمان و بەرھەم ساڵح و نەجمەدین کەریم بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دیاری کراون
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە، شەوی رابردوو رێککەوتن کراوە، بۆئەوەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ھەڵبژێردرێت.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان(ئەردەلان نورەددین) تایبەت بەkdp.infoی راگەیاند: "بڕیار بوو ئەمڕۆ سەعات11-ی پێشنیوەڕۆ کۆ ببینەوە، بەڵام بەھۆی نالەباریی کەش و ھەوا، تائێستا نەیانتوانیووە گەشتەکەیان بۆ بەغدا ئەنجام بدەن، بۆیە کۆبوونەوەکە بۆ ئێوارە دواخراوە."

(ئەردەلان نورەددین)گوتیشی: "شەوی رابردوو لایەنەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن، کە ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ھەڵبژێردرێت، بە جۆرێک کە سوننەکان (سەلیم جبوری)-یان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاری کردووە و شیعە (ھومام حەمودی)-یان دیاری کردووە و کوردیش دوو کاندیدی ھەیە ھەر یەکە لە (خەسرۆ گۆران و موحسن سەعدوون).

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو، ئەگەری ئەوە ھەیە ھەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆماریش دیاری بکرێت کە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دوو کەسی کاندید کردوون بۆ ئەو پۆستە، ھەر یەکە لە (نەجمەدین کەریم و د.بەرھەم ساڵح).
Top