رۆژی یەك شەممە نیسابی یاسایی نابێت لەكۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق
ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەهاوپەیمانی كوردستانی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: پێشبینی دەكەین كەوا رۆژی یەك شەممە كە بڕیارە دووەم كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراقی خولی سێیەم ئەنجام بدرێت نیسابی یاسایی تەواو نەبێت ئەویش بەهۆی رێك نەكەوتنی لیستە سیاسیەكان لەسەر دەست نیشان كردنی هەرسێ سەرۆكایەتی عێراق و هەروەها دەست نیشان كردنی جێگرەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تا ئێستا رێككەوتنەكان بەردوامە .
گوتیشی: فراكسیۆنی كوردستانی ئامادەی كۆبونەوەی پەرلەمان نابێت ئەگەر رێككەوتن لەسەر هەر سێ سەرۆكایەتیەكە نەكرێت، چونكە دەبێت هەر كاندیدێك بەباشی خوێندنەوەی بۆ بكرێت لەلایەن لیستە سیاسیەكان و ناكرێت سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دابنرێت بەبێ ئەوەی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی كۆمار دەست نیشان نەكرێت.
