ئەحمەد تورک: کەرکووک کۆبانێیە و کۆبانێ کەرکووکە

 ئەحمەد تورک: کەرکووک کۆبانێیە و کۆبانێ کەرکووکە
سەرۆکی شارەوانی مێردین لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، "کەرکووک کۆبانێیە و کۆبانێش کەرکووکە"، هاوکات رایگەیاند، کە ئەگەر گەنج بووایە چەکی هەڵدەگرت و دەچوو بۆ شەڕی داعش.

ئەحمەد تورک، سەرۆکی شارەوانی مێردین سەبارەت بە هێرشەکانی چەکدارانی گرووپی داعش بۆ سەر کانتۆنی کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاند، کە لەگەڵ ئەوەی کە بە درێژایی تەمەنی لە دژی چەک و تووندوتیژی بووە، بەڵام "ئەگەر گەنج بوومایە چەکم هەڵدەگرت" و شان بە شانی هاونیشتمانییان بەشداری لە بەرگریکردن لە کۆبانێ دەکرد.

هاوکات ئەحمەد تورک بانگهێشتی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرجەم پارتە کوردییەکانی دیکەی کرد بۆ هاوکاریکردنی کانتۆنی کۆبانێ لە بەرەنگاربوونەوەی داعش.

ئەحمەد تورک باسی لە یەکێتی نەتەوەیی کوردیش کرد و پێیوابوو کەرکوک چ مانایەکی هەبێت بۆ کورد، کۆبانێش بە هەمان شێوە و بە پێچەوانەشەوە، "کەرکووک کۆبانێیە و کۆبانێش کەرکووکە".




رووداو
Top