لێدوانی گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی قسەكانی نووری مالیكی
لێرەدا بە نووری مالیكی ڕادەگەیێنین جێگەی شانازیی كوردستانیانە كە هەولێر هەمیشە پەناگەی هەموو خەڵكێكی ستەملێكراو بووە و پەناگەی تۆش بووە كاتێك لەدەستی دیكتاتۆری پێشووی خۆت ڕاتكردبوو و ئێستاكەیش خەڵك لەدەستی دیكتاتۆرییەتی تۆ هاتووەتە هەولێر. هەولێریش شوێنی داعش و خەڵكانی وەك داعش نییە، داعشەكان شوێنیان لای تۆیە. هەر تۆ بوویت خاكی عێراق و كەلوپەلی شەش فیرقەی سوپای عێراقت دایە دەستی داعش. جەنەڕاڵە كۆنە بەعسییەكانت لە دەوراوپشتی خۆت كۆ كردەوە و یەك كاتژمێریش بەرگرییان پێ نەكرا. ئێستاكە چۆن و بە چ ڕوویەك دێیت و لەسەر شاشەكان دەدوێیت. تەنیا ئەوەندەت پێ دەڵێین كە داوای لێبوردن لەگەلی عێراق بكە كورسییەكەت جێ بهێڵە و چونكە وڵاتت وێران كردووە و ئەوەی وڵات وێران بكات ناشتوانێ لە قەیرانەكان ڕزگاری بكات.
د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
9ـی 7ـی 2014
