کەرکوک .. لەھەڵمەتێکدا چەند تیرۆرستێک دەستگیر دەکرێن

کەرکوک .. لەھەڵمەتێکدا چەند تیرۆرستێک دەستگیر دەکرێن
لەھەڵمەتێکی ھێزەکانی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک بەھاوبەشی لەگەڵ ئاسایشی کەرکوک , سێ تیرۆرست دەستگیر کران ..



سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکوک بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئەمڕۆ پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک بەھاوبەشی لەگەڵ ئاسایشی کەرکوک لە ھەڵمەتێکدا لەناوچەی پیشەسازی باشوور سێ تیرۆرستیان دەستگیر کرد..

گووتیشی: ئەم تیرۆرستانە ھەڵساون بە دانانی بۆمب لەسەر رێگەی کاروانەکانی ھێزی پێشمەرگە و ھەروەھا ماوەیەک بەر لەئێستا ھەڵساون بە بەرزکردنەوەی ئاڵای داعش لەسەر چەند شوێنێک ..

سەرچاوەکە راشیگەیاند: لەو ھەڵمەتە سێ پارچە چەکیان دەست بەسەر داگرتووە ..
Top