یەكڕیزی ئاوات و ئامانجمان دێنێتە دی ئەوەی لە دەرەوەی یەكڕیزی بخوێنێت قەلەڕەشێكی ریسوای هەموو كوردستان

یەكڕیزی ئاوات و ئامانجمان دێنێتە دی ئەوەی لە دەرەوەی یەكڕیزی بخوێنێت قەلەڕەشێكی ریسوای هەموو كوردستان
ئەوەی لەم قۆناغە هەستیارە بۆ كوردو كوردستانیەكان گرنگە یەكڕیزی و یەك گوتارییە، كاری پێكەوەیی سوود وەرگرتن لەم بارودۆخەیە، كە ئێستا واقیعێكی نوێی خوڵقاندووە، هەرچەند تا ئێستا مالیكی و تیمەكەی ئومێدی خۆیان لەسەر لێكترازانی یەكڕیزی نێو ماڵی كوردی هەڵچنیوەو بێ خەبەر لەوەی تەریكبوونی كەس یان لایەك لە كوردستان جێگای نەماوەو رای گشتی كوردستان لە چوارچێوەی نێو ماڵی كوردستانیدا جێی ناكاتەوە، ئەگەر لێرەو لەوێش چەند دەنگێكی نەشاز دەبیسترێن ئەوە هەوڵێكی بێهودانەیە كە یان توخمی ئایینزایی لە دەمارەكانی جووڵەی پێ دەكرێت وەكو دەمارەكانی تەها جەزراوی، یان كەسانی هیچ نەكردەی خۆبەشتزان و خۆبەزلزان كە بە فریای تیمەكەی مالیكی ناكەون، یەكڕیزی نێو ماڵی كوردستانی بە وانە ئاڵۆز نابێت، بە هەوڵ و كۆششی هەموو لایەنەكانی بەشدار لە پرۆسەی سیاسی كوردستان و دەزگا هەڵبژێردراوەكانی هەرێمی كوردستان (سەرۆكی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێم) بە وردی و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە و بە لەبەرچاوگرتنی هەموو رەهەندەكانی پێوەنددار بەم بابەتەوە هەنگاو دەنێن و جەماوەری كوردستانیش پاڵپشتیانن و پێشمەرگە گیان لەسەردەستەكانی كوردستانیش لە سنوورەكانی كوردستان زەمینەخۆشكەری هێنانەدی ئاوات و ئامانجی لە مێژینەی گەلەكەیانن و ئەو كەسەش لە دەرەوەی پۆلی یەكڕیزیدا بخوێنێت قەلەڕەشێكی ریسوای هەموو كوردستان دەبێت.

لە درێژی بابەتەكەدا محمود محمد گوتی: بە هەوڵ و كۆششی هەموو لایەنەكانی بەشدار لە پرۆسەی سیاسی كوردستان و دەزگا هەڵبژێردراوەكانی هەرێمی كوردستان (سەرۆكی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێم) بە وردی و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە و بە لەبەرچاوگرتنی هەموو رەهەندەكانی پێوەنددار بەم بابەتەوە هەنگاو دەنێن و جەماوەری كوردستانیش پاڵپشتیانن و پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەكانی كوردستانیش لە سنوورەكانی كوردستان زەمینەخۆشكەری هێنانەدی ئاوات و ئامانجی لە مێژینەی گەلەكەیانن و ئەو كەسەش لە دەرەوەی پۆلی یەكڕیزیدا بخوێنێت، قەلەڕەشێكی ریسوای هەموو كوردستان دەبێت.


بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە (984) بخوێنەوە.
Top