پشتگیری و پیرۆزباییم ئاراستەی بەرێز جەنابی سەرۆک و پەرلەمانی کوردستان دەکەم بۆ ئەم هەنگاوە مێژوویی و بوێرە، کە بێگومان زەمینەی لەبار دەرەخسێنێت بۆ ئەوەی گەلەکەمان بڕیار لە سەر چارەنووسی خۆی ب
ئهمڕۆ مەسرور بارزانی ئهم پهیامهی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك بڵاوكردوه، ئهمهش دهقهكهیهتی:
پشتگیری و پیرۆزباییم ئاراستەی بەرێز جەنابی سەرۆک و پەرلەمانی کوردستان دەکەم بۆ ئەم هەنگاوە مێژوویی و بوێرە، کە بێگومان زەمینەی لەبار دەرەخسێنێت بۆ ئەوەی گەلەکەمان بڕیار لە سەر چارەنووسی خۆی بدات و بەرەو سەروەری و سەربەخۆیی هەنگاو بنێت. پیرۆزبایی لە سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم کە لە قۆناغێکی مێژوویی و چارەنووسساز نزیک بوونەتەوە، کە ئاواتی لە میژینەمان بووە و بە سەدان هەزار قوربانیمان بۆ گەیشتن بەم قۆناغە داوە.
ئەم بارودۆخەی ئێستا لە ناوچەکەدا هاتۆتە ئاراوە، هەڵگری مەترسیشە، بەڵام هەلێکی مێژووییشی رەخساندووە تاکو بگەین بە مافی ڕەوای خۆمان و وەکو هەموو گەلانی جیهان سەربەخۆ بین. پێویستە وریا بین و لە بیرمان بێت کە ئەگەر بڕیاری بوێرانە نەدەین و مەترسییەکان پاشگەزمان بکەنەوە، ئەوا ئەم مەترسیانە نەک هەر ناڕەوێنەوە بەلکو فراوانتر و بەهێزتر دەبن و توشی چارەنووسێکی نادیارمان دەکەن.
لێرەدا داوام لە هەموو خوشک و برایانمان لە گشت پێکهاتەکانی کوردستان ئەوەیە کە بەرژەوەندییە تەسکەکان وەلاوە بنێین و با هەموو پێکەوە بە هەستێکی بەرزی نیشتمانپەروەری گشت تواناکانمان یەکخەین بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە.
داواکارم راگەیاندنکارە بەرێزەکانیش ڕۆلی کارای خۆیان ببینن و هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بکەن بۆ خوڵقاندنی کەشێکی لەبار کە لە بەرژەوەندیی گەل و نیشتمان بێت.
هەموومان لە بەردەم بەرپرسیاریەتی و تاقیکردنەوەیەکی مێژووییداین و یەکهەڵوێستی و یەکریزی ئایندەیەکی گەشمان بۆ دابین دەکات ، با کەسمان بێبەش نەبین لەم سەربەرزییە و سەروەرییە مێژویی و نیشتمانییە.
مەسرور بارزانی
٣/٧/٢٠١٤
