كۆچی عێراق: پێشبینی دەكەین ژمارەی ئاوارەكان كە روو لە هەرێمی كوردستان بكەن روو لە زیاد بوون بكا

كۆچی عێراق: پێشبینی دەكەین ژمارەی ئاوارەكان كە روو لە هەرێمی كوردستان بكەن روو لە زیاد بوون بكا
دیندار دۆسكی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رای گەیاند: تادێ دۆخی هەمەلایەنەی ئەو ناوچانە كە ئێستە لە ژێر دەسەڵاتی چەكدارانی داعش دایە روو لە زیادبوون بكا.
راشیگەیاند: بە هۆی ئەوەی خزمەتگوزاری ئاو و كارەبا و ئەوانی دیكە وەك پێویست ناگاتە دەست هاووڵاتیان، پێشبینی دەكرێ خەڵكی زیاتر لەو ناوچانەی كە ئێستە لە ژێر دەسەڵاتی داعش دایە ئاوارە بن.
وتیشی، پێشبینی دەكرێ ئەو هاووڵاتیانەش وەكو ئەوانی دیكە روو لە هەرێمی كوردستان بكەن، بۆیە دەبێ حكومەتی هەرێم ئامادەكاری بكا بۆ لەخۆ گرتنی ئەو هاووڵاتیانە.
Top