هەندێ لە وتەکانی سەرۆكی كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان

هەندێ لە وتەکانی سەرۆكی كوردستان  لە پەرلەمانی کوردستان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان رایگەیاند، "ئەوەی دەیبینین شکستی سیاسەتی مالیکییە لە عێراق و 6 مانگ پێش ئێستا پێمان گوتن، بەڵام گوێیان پێنەداین".

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەکردەوە، کە پێشمەرگە لەو شوێنانەی ئێستا لێیەتی، "ناکشێنەوە".

مەسعود بارزانی داوای لە پەرلەمانتارانی کوردستانیش کرد، هاوکاری بکەن "بۆ دیاریکردنی رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاندووە، "پشتگیری نێودەوڵەتیمان هەیە و ئەوانەی پشتگیریشمان ناکەن، دژایەتیمان ناکەن".

هاوکات، بارزانی داوای لە پەرلەمانتاران کردووە، "یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان پەسەند بکەن".






رووداو
Top