سەرۆكی كوردستان گەیشتە پەرلەمانی کوردستان
وەک راگەیەنراوە، مەسعود بارزانی لەو سەردانەیدا بۆ پەرلەمانی کوردستان مەبەستیەتی گەلی کوردستان ئاگاداربکاتەوە لەو بڕیارە چارەنووسسازەی، کە بە نیازە بیدات، سەبارەت بە ئەنجامدانی راپرسی بۆ دیاریکردنی چارەنووسی هەرێمی کوردستان.
لەو سەردانەیدا مەبەستیەتی گەلی کوردستان ئاگادار بکاتەوە لەو بڕیارە چارەنووسسازەی، پێوەست بە ئەنجامدانی راپرسی بۆ دیاریکردنی چارەنووسی هەرێمی کوردستان، کە بە نیازە بیدات.
وەها بڕیارە سەرەتا(سەرۆک بارزانی) لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکفراکسیۆنەکان کۆ ببێتەوە و تێیدا دەرفەت بۆ پرسیار و گفتوگۆ هەیە.
دواتر کۆبوونەوەی داخراوی پەرلەمان ساز دەدرێت و بڕیاریش وایە لە کۆبوونەوەکەدا(سەرۆک بارزانی) پەیامی هەرێمی دەربارەی دواپێشهاتەکان و ڕەوشی قەیراناویی عێراق، ڕابگەیەنێت و هاوکات دەربارەی سازدانی ڕیفراندۆمیش کە لەم یەک دوو هەفتەی ڕابرد، چەند جارێک جەختی لێ کردووەتەوە کە بۆ گێڕانەوەی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەروەی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕای گەل دەگەڕێنەوە، جارێکی دی بخاتەوە بەر باس.
