ده‌ست به فرۆشتنی به‌نزینی بازرگانی كرا
مسته‌فا محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی سووته‌مه‌نی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: دوێنێ سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له به‌نزینخانه‌كانی قه‌یوان و ده‌روازه‌یان كردوه‌و یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی به‌نزینی بازرگانیان پێگه‌یشتووه، كه له كوالێتی كۆنتڕۆڵ ده‌رچوون و به‌نرخی هه‌زار و 250 دینار ده‌فرۆشرێته شۆفێران.
وتیشی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی جیاوازی له‌نێوان به‌نزینی بازرگانی و به‌نزینی ده‌به‌ی سه‌ر جاده‌كاندا هه‌یه، هێشتا به‌نزینخانه بازرگانیه‌كانیش له چاو خۆیاندا قه‌ره‌باڵغن، به‌ڵام به تێپه‌ڕینی كات ره‌نگه ئه‌و كێشه‌یه‌ش نه‌مێنێت و چاره‌سه‌ر ببێت".
ناوبراو روونیكرده‌وه: تا ئێستا به‌نزینخانه‌ی قه‌یوان و ده‌روازه‌و هه‌ڵگورد به‌نزینی بازرگانیان پێگه‌یشتووه، ده‌بێت 24 به‌نزینخانه به‌نزینی بازرگانی بفرۆشن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغیه‌كه كه‌م ببێته‌وه.
مسته‌فا محه‌مه‌د ئاشكراشیكرد: ده‌وترێت كوالێتی ئه‌و به‌نزینه‌ی له به‌نزینخانه بازرگانیه‌كان ده‌فرۆشرێت له جۆری محهسهنه، به‌ڵام كواڵیتی به‌نزینه‌كه هه‌ر له‌وه‌ی پاڵاوگه‌كانی هه‌رێم ده‌چێت.
خه‌ندان
