جۆن كیری ویستبووی سەردانی كوردستان نەكات

 جۆن كیری ویستبووی سەردانی كوردستان نەكات
جۆن كیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ویستی سەركردایەتی كورد لە بەغدا ببینێ،بەڵام بارزانی داواكەی رەتدەكاتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رۆژی دووشەممە سەردانی بەغدای كردو لەگەڵ نووری مالیكی، سەرۆك وەزیران و ئوسامە نوجەیفی و عەممار حەكیم و ساڵح موتڵەگ و هۆشیار زێباری كۆبووەوە.

لەبەغدا كیری داوایكردبوو شاندێكی هەرێمی كوردستان لەوێ ببینێ. باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا داوا دەكەن نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح بچن بۆ بینینی، بەڵام مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان داواكەی رەتدەكاتەوە و داوا لە نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح دەكات نەڕۆن.

رەتكردنەوەكەی بارزانی وا لە جۆن كیری دەكات رۆژێكی دیكە بۆ سەردانەكەی زیادبكات و بێتە هەرێمی كوردستان.

كیری دەچێتە ئوردن و شەو بەهۆی نالەباری بارودۆخی بەغدا لەو وڵاتەی دراوسێ دەخەوێ. رۆژی دواتر كیری هاتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەركردایەتی كورد كۆبووەوە.








رووداو
Top