كەركووك... لە دوو هەڵمەتی پۆلیس و هیزەکانی ئاسایش ٢٠ تیرۆریست و گومانلێکراو دەستگیر کران

كەركووك... لە دوو هەڵمەتی پۆلیس و هیزەکانی ئاسایش ٢٠ تیرۆریست و گومانلێکراو دەستگیر کران
لە دوو هەڵمەتی پۆلیس و هێزەکانی ئاسایش لە ناوچەی مەكتەب خالد و گوندی چەرداغلو ٢٠ تیرۆریست و گومانلێكراو دەستگیر كران کە دوویان خەڵکی سودانن.



عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێیەكانی كەركووك بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند؛ لە هەڵمەتێكی هاوبەشی ئاسایش و پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێیەكان لە گوندی چەرداغلو لە باشوری شاری كەركووك، دە تیرۆریست و گومانلێكراو دەستگیر کران كە بەشێكیان بەمادەی چواری تیرۆر داوا كراون.

لەو هەڵمەتە دا دەست بە سەر چەند پارچە چەکیش داگیراوە.



سەرحەد قادر گووتی: لە هەڵمەتێكی دێکەی پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێیەكان بە هاوبەشی لە گەڵ لیوای یەكی پێشمەرگە لە ناوچەی مەكتەب خالد، دە تیرۆریست و گومانلێكراو دەستگیر کراون کە دوو کەسیان خەڵکی سودانن.



بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێیەكانی كەركووك رایگەیاند؛ لەكاتی هەڵمەتەكە دوو كەس لە تیرۆریستەکان هەڵاتن، بەڵام دواتر دەستگیر کرانەوە كە ئاساری فیشەك بە ئۆتۆمبێلەكانیانەوە هەبوو.
Top