پێشمەرگەكانی گۆلان لە كەركووك بەرگری لە خاكی پیرۆزی كوردستان دەكەن

پێشمەرگەكانی گۆلان لە كەركووك بەرگری لە خاكی پیرۆزی كوردستان دەكەن
پاش ئاراستەكردنی پەیامەكی سەرۆك مەسعود بارزانی، هەزاران پێشمەرگەی قارەمانی شۆرشی گولانی پێشكەوتوخوازی كۆ بوونەتەوە پاڵپشتی خۆیان بۆ پەیامەكەی سەرۆك مەسعودبارزانی دووپات كردەوەو دەچنە سەنگەرەكانی پێشەوە بۆ بەرگری كردن لە خاكی كوردستان.
محەمەد كەمال بەرپرسی لقی 3 پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: لەگەل سەرهەلدانی ئەو بارودۆخەی كە ئێستا لە عێراق بوونی هەیە لە چەندین ناوچە و پارێزگا شەر و پێكدادانەكان سەریان هەلداوە كە ئەمەیش وایكردوە مەترسی بۆ كەركووكیش دروست بكات چونكە لە چەندین شارو شارۆچكە چەكدارانی دەولەتی ئیسلامی عێراق و شام ناسراو بە " داعش " لە گەل هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان پێكدان و شەڕ دروست بێت.
راشیگەیاند: بۆ پالپشتی كردنی پەیامەكەی سەرۆك ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە پێشمەرگە قارەمانانەی شۆرشی گولان، بەچەك تاخی خۆیانەوە هاتبوونە بارەگای لقی 3 داوایان دەكرد بچن بەشدار بن لە پاراستنی خاكی كوردستان و كەركووك بۆ ئەوەی بچنە سەنگەرەكانی پێشەوەی شانبەشانی هێزەكانی پێشمەرگە قارەمانەكان شەڕ بكەن بۆ بەرگری كردن لە كەركووكی دڵی كورستان.
Top