ئەمڕۆ پارێزگاری نوێی هەولێر دێتە هەڵبژاردن

ئەمڕۆ پارێزگاری نوێی هەولێر دێتە هەڵبژاردن
هەمزە حامد بەڕێوەبەری راگەیاندنی دیوانی پارێزگای هەولێر رای گەیاند، بڕیار وایە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بە بەشداری كوتلە سەركەوتووەكان، ئەنجومەنی نوێی پارێزگای هەولێر لەسەر داواكاری پارێزگار یەكەم كۆبونەوەی خۆی گرێ بدا.
راشیگەیاند: لەو كۆبونەوەیەدا ئەندامانی ئەنجومەن لە رێگەی دەنگدانەوە، سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵدەبژێرن.
وتیشی، هەروەها پارێزگاری نوێی هەولێریش دێتە هەڵبژاردن.
Top