كابینەی هەشت یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجامدەدات

 كابینەی هەشت یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجامدەدات
ئەمڕۆ یەكشەممە 22-6-2014 یەكەم كۆبوونەوەی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی ئەنجامدرا.

كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 18-6-2014 لە پەرلەمانی كوردستان متمانەی وەرگرت و هەمان رۆژ سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی و وەزیرەكان سوێندی یاساییان خوارد.

كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بنكە فراوانەو زۆربەی لایەنە سیاسییە سەرەكییەكان لەخۆدەگرێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیران لەو وتارەیدا كە لەمیانی مەراسیمی متمانەدان و سوێندخواردنی كابینەكە پێشكەشی كرد، كارنامەی كابینەكەی راگەیاند و جەختیكردەوە، كە ئەولەویەتی كاریان دژایەتیكردنی گەندەڵی و كەمكردنەوەی رۆتینات دەبێ.




رووداو
Top