هێزی پێشمەرگە لە قەرەتەپە جێگیر کرا
سەباح برایەتی، بەرپرسی ناوچەی قەرەتەپەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان لە هەر هێرش و پەلامارێكی تیرۆریستی كە لە لایەن چەكدارانی داعشەوە بكرێتە سەر ناوچەكە، شەوی رابردوو هێزێكی پێشمەرگەی گوردستان ڕەوانەی نێو شارەدێی قەرەتەپە كران و لە ئێستادا ئەو هێزە لە ناو شارەدێیەكە جێگیركراون.
بەرپرسی ناوچەی قەرەتەپەی پارتی دیموكراتی كوردستان گووتی: هەتا ئەو بارودۆخە ناهەموارەوەی هاتۆتە ئاراوە كۆتایی پێدێت هێزی پێشمەرگە لە ناو قەرەتەپە دەمێنیتەوە.
سەباح برایەتی ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا لایەنە كوردییەكان و هێزەكانی پێشمەرگە و پۆلیس و یەكە ئیدارییەكانی شارەدێی قەرەتەپە، سەبارەت بەو رەوشەی هاتۆتە ئاراوە لە كۆبوونەوەدان.
