100 مامۆستا لە پەروەردەی چۆمان دادەمەزرێن
بەرێوەبەری پەروەردەی چۆمان، چەتۆ ئەحمەد، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بۆ ئەمساڵ 100 دەرەجەی دامەزراندنی مامۆستامان لە بوارە جیاجیاكانی پەروەردە و فێركردن هەیە و ئەمرۆ ئەو فۆرمانە بەسەر ئەو كەسانەدا دابەش دەكرێت كە ئارەزووی خزمەتی پلەی مامۆستایەتی دەكەن.
چەتۆ ئەحمەد، گوتی: بۆ ئەمساڵ چوار قوتابخانە كە دوو لەو قوتابخانانە 12 پۆلین و دوو قوتابخانەیدیکە 18پۆلین کۆتاییان پێهاتووە و بۆ ئەمساڵی خوێندن وانەیان تیادا دەخوێنرێت و دوو باخچەی ساوایانیش كراونەتەوە و بەو پرۆژانەش تا رادەیەكی باش دوو دەوامی لە قوتابخانەكان بنبر دەبێت.
