پۆلیسی رانیە دۆسیە بۆ هۆكاری خنكانی منداڵێك دەكاتەوە
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ، مستەفا محەممەد، بە پەیامنێری راگەیاند: دوێنێ لە گوندی گردجانی سەر بە شارەدێی چوارقوڕنە منداڵێكی تەمەن یەك ساڵ و نیو لەبەردەم ماڵی خۆی كە جۆگا بووە خنكا.
گوتیشی، تەرمەكەی هێنرایە فەرمانگەی پزیشكی دادوەری ڕانیە و دوای ئەوە بەمەبەستی زانینی هۆكاری ڕاستە قینەی مردنەكەی دۆسیە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.
مستەفا محەممەد گوتی: بەڵام تا ئێستا سكاڵا لە دژی كەس تۆمار نەكراوە و كەس دەستگیر نەكراوە و فەرمانی گرتن بۆ كەس دەرنەچووە بەڵام لێكۆڵینەوەكان بۆ دەرخستنی ئەنجامی كۆتایی بەردەوامە.
