3ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- په‌که‌که ئاشکرای ده‌کات که واده‌ی کۆتایی جێبه‌جێکردنی پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان پارته‌كه‌یان و حکوومه‌تی توركیا له‌كۆتایی نزیكده‌بێته‌وه و تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته هه‌نگاوی ڕاسته‌قینه‌یان به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئاشتی سه‌رتاسه‌ریی نه‌نانه‌وه.جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه، له‌وتارێكیدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌روو: که بۆ دیاریکردنی پرۆسه‌ی ئاشتی ئه‌م مانگه مانگێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌ک پارتی کرێکاران کوردستان په‌که‌که ماوه‌ی 8 مانگه جه‌نگیان له دژی توركیا ڕاگرتووه و ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره هه‌نگاوی پراكتیكی نه‌نێت، ئه‌وا ئه‌م مانگه دواین مۆڵه‌ت ده‌بێت له‌به‌رده‌م حکوومه‌ت تا پابه‌ندی چه‌سپاندنی پرۆسه‌ی ئاشتی بێت كه‌پێشتر هه‌ردوولا له‌سه‌ری ڕێكه‌وتوون.پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌ین ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا رایگه‌یاندبوو کشانه‌وه‌ی چه‌کدارانی په‌که‌که به پێی ناوه‌رۆکی پرۆسه‌ی ئاشتییه‌که نییه و ژماره‌یه‌کی که‌م له‌و چه‌کدارانه کشاونه‌ته‌وه، داوای له په‌که‌که کرد پابه‌ندی بریاره‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی بێت.هاوکات سه‌رركرده‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه كه ئۆقره‌ی زۆریان گرتووه به‌و هیوایه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئاردۆغان پابه‌ندی پرۆسه‌ی ئاشتی بێت، گومان ده‌خنه سه‌ر هه‌ڵویستی ئه‌ردۆغان پێیان وایه حکوومه‌تی تورکیا به‌دوای ده‌رفه‌تیک ده‌گه‌رێت له شوێنی چه‌کداره‌کانی په‌که‌که سه‌ربازانی سوپای تورکیا لێ نیشته‌جێ بکات.