3ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری لە قەزای مێرگەسۆر كۆتایی هات و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەموو ئەو كۆمەك و هاوكاریە بۆ كوردانی ڕۆژئاوا ڕەوانە دەكرێت. هه‌واڵنێرمان له قه‌زای مێرگه‌سور پێراگه‌یاندین: دوای ئەوەی بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە ڕێگەی 7 بنكە لە سنووری قەزای مێرگەسۆر دەست بە كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری كرا بۆ كوردانی ڕۆژئاوا لە کۆتایی مانگی رابردوو كۆتایی بەو هەلمەتە هات که به ده‌یان خێزان و ماڵبات له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا به‌شداریان له پێشکه‌شکردنی کۆمه‌ک و هاوکاری کرد و و به‌هۆیه‌وه‌ش بە دەیان تۆن لە كەل و پەلی خۆراك و جل‌و بەرگ و بە دەیان ملیۆن دینار كۆكراوەتەوە و هەموویان لە شوێنێك كۆکراونهتهوه و بهمنزیاکانه ئەو كۆمەك و هاوكارییە بۆ كوردانی ڕۆژئاوا لە كەمپی بێخمە و باسرمە ده‌بردرێت و دواتر دابه‌ش ده‌کرێت، هه‌ره‌وه‌ها ره‌وشی په‌نابه‌رانی رۆژ ئاوا له که‌مپه‌کانی سه‌ر به‌قه‌زای میرگه‌سور به هۆی راپه‌راندنی کاره‌کان له لایه‌ن داموده‌زگاکانی حکوومه‌ت و درێژکردنی ده‌ستی هاوکاری ریکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دانیشتوانی ناوچه‌که تا راده‌یه‌ک له رووی خزمه‌تگوزارییه‌کانه‌وه ره‌وشی په‌نابه‌ران سه‌قامگیره و ههوڵدهدریت زیاتر پیداویستییه‌کانیان له رووی ژیانه‌وه باشتر بکرێت.