ئيمارات به فه‌رمى بانگهێشتى نێچيرڤان بارزانى ده‌كات
له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيمارات و چۆنيهتيى به‌ره‌وپێشبردن و فراوانكردنيان به تايبه‌تيش له‌و بوارانه‌دا كه مايه‌ى گرنگى و پايهخپێدانى هه‌ردوولان؛ تاوتوێ كران و داكۆكييان له‌سه‌ر فراوانكردنى كه‌ناڵه‌كانى په‌يوه‌ندى و هاوكاريى دوولايهنه كرده‌وه.
باڵيۆزى ئيمارات له عيراق، خۆشحاڵيى خۆى به‌م سه‌ردانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ديدارى سه‌رۆك وه‌زيران ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه له ماوه‌ى پێنج ساڵى كاركردنيدا وه‌ك باڵيۆزى ووڵاته‌كه‌ى له عيراق، هه‌رچه‌ند سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه، پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنى زياترى له هه‌رێمى كوردستان بينيوه، ئه‌مه‌شى به نيشانه‌ى سه‌ركه‌وتن و لێهاتوويى سياسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌روه‌ها ئاماده‌يى ووڵاته‌كه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئيمارات ده‌توانێ له زۆر بواردا هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى زياتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بكات و ئه‌زموون و پسپۆڕى و شارهزاييهكانى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان بكات.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك وه‌زيران دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان چاوى له په‌يوه‌نديى باشتر و فراوانتره له‌گه‌ڵ ئيماراتى عه‌ره‌بى و ده‌خوازێ سوود له شاره‌زايى و ئه‌زموون و پسپسۆرييهكانى له بواره جياكاندا وه‌ربگرێت. هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند كه ده‌رگاكانى هه‌رێمى كوردستان بۆ كار و پڕۆژه‌ى كۆمپانيا ئيماراتييهكان كراوهيهوه و ده‌توانن ڕۆڵێكى باشتر له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستاندا بگێڕن.
له كۆتايى ديدارهكهدا باڵيۆزى ئيمارات له عيراق به فه‌رمى داوه‌تى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌ردانى ئيمارات كرد تا له نزيكه‌وه له‌گه‌ڵ سهركردايهتيى ئه‌و ووڵاته؛ پته‌وكردنى په‌يوه‌نديى دووقۆڵيى هه‌رێمى كوردستان و ئيماراتى عه‌ره‌بى تاوتوێ بكه‌ن.
