سەرۆکی لیستی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری دەست لەکار دەکێشیتەوە لەلیستەکە لەبەر ئەوەی ئامادەنەبووە دژایەتی کورد و پارتی بکات
سالم تۆما کاکۆ لەلێدوانێکدا بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: بەنیاز نەبووم خۆم بۆ ئەم ھەڵبژاردنە بپاڵێوم بەڵام بەھۆی داواکاری جەماوەر و ھاوڕێیانم لە بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری دووبارە خۆم پاڵاوتەوە , بەڵام دوای ئەوەی سەرۆکایەتی لیستەکە لەسەر بنەمای دژایەتی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دارێژرا و تۆمەتبار کرام بە موجامەلەکردنی کورد و پارتی .
ئاماژەشیدا: ئەمەش بەپێوەرەی مەکتەبی سیاسی شوورەییە , بۆیە بڕیارمدا دەست لەکار بکێشمەوە لە لیستی رافیدەین و دوورکەوتنەوە لەکاری سیاسی و دەست لەکارکێشانەوەی خۆم لە بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری راگەیاند.
تۆما دووپاتیشکردەوە کە مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەی رۆڵیان لەم کارە ھەبووە و سکرتێری گشتی بزووتنەوەکەش چووتە ژێر پاڵەپەستووی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەم پەیڕەوەیان گرتۆتە بەر کەلەسەر بنەمای رق و کینە بنیات نراوە دژ بە کورد و ھەرێمی کوردستان
