كێلگە كشتوكاڵیەكانی باڵەكایەتی بەهۆی نەخۆشیەوە زۆربەیان لەناو دەچن
لەم بارەیەوە لێپرسراوی فەرمانگەی پاراستنی رووەكی چۆمان )محەمەد شێخە(بە kdp.infoراگەیاند: \"جۆرێك لە ڤایرۆسی كوشندە توشی بەرووبوومە كشتوكاڵیەكان بووەو بەوهۆیەشەوە بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی ئەمساڵی توشی سوتانی بەرەكەی كردوە، ئێمە نموونەی ئەو نەخۆشیەمان وەرگرتوەو بۆ تاقیگەكانی هەولێر ناردوومانەو بەڵام پێمان راگەیەنراوە كە ئەو جۆرە پەتایە چارەسەری نیەو ناتوانرێت رێگری لێبگیرێت\"". جێی باسە زۆربەی دانیشتوانی ئەم سنورە بۆ لایەنی ئابووری پشت بەكەرتی كشتوكاڵی دەبەستن و بۆ ئەم ساڵیش رووبەرێكی زۆری زەوی بە بەرووبوومە كشتوكاڵیە هاوینیەكان داچێنراوون، بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی رووەكی و نەبوونی تیمی پسپۆر بۆ چاودێری كردنء چارەسەری نەخۆشیە رووەكیەكان جوتیارانی ئەم سنورەی نیگەران كردووە."
