نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەورووپا چاودێری پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەورووپا چاودێری پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن
١ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- ھێندرێن محەمەد بەرپرسی ئۆفێسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند: ژمارەیەکی بەرچاو لە چاودێرانی ناودەوڵەتی چاودێری پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

ھەروەھا گوتی: بە شێوەیەکی سەرەتایی ھەر یەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەورووپا و سەرجەم ئەو وڵاتانەی کونسوڵگەرییان لە ھەرێمی کوردستان ھەیە لەگەڵ رێکخراوە ناودەوڵەتیەکانی دیکە رەزامەندیی ئەوەیان نیشانداوە کە چاودێری پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، جگە لەوەی رێکخراوە ناوخۆییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانیش چاودێری ئەو پرۆسەیە دەکەن.

راشیگەیاند: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان زیاتر لە ١٥٠ لیژنەی پێکھێناوە بۆ چاودێری کردنی پرۆسەی پرۆپاگەندەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
Top