هه‌ولێر كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌صه‌وف له خۆی ده‌گرێت
سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 1ی ئه‌یلول،به‌به‌شداری سه‌دان زانا و كه‌سایه‌تی كوردستانی و عیراقی و عه‌ره‌بی و جیهانی\"" گه‌وره‌ترین كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌سه‌وف له سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری و وته‌بێژی كۆنگره‌كه، ڕایده‌گه‌یه‌نێت:كۆنگره‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی ئاشتی جیهانی كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دایناوه، له شاری هه‌ولێر به به‌شداری سه‌دان زانا و كه‌سایه‌تی ته‌سه‌وف له كوردستان و عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهانی، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وته‌بێژی كۆنگره‌كه ته‌ئیكدی كرده‌وه: كۆنگره‌كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری رۆشنبیری ته‌سه‌وف رێكخراوه و نوێنه‌ری هیچ حیزب و لایه‌نێكی سیاسی به‌شداری پێناكرێت، به‌دیل و دژی هیچ دامه‌زراوه و كه‌س و لایه‌نێكیش نییه،
گوتیشی: ئامانجی كۆنگره‌كه، قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی پێكه‌وه‌ژیان و ئیدانه‌كردنی تیرۆر و توندوتیژیه كه‌به‌ناوی ئیسلامه‌وه ده‌كرێت هه‌روه‌ها كاركردن و ئاشتی نێوان مسوڵمانان به گشتی و ئه‌هلی ته‌سه‌وف و تهریقهتهكانه به تایبه‌تی.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وتیشی: رێچكه‌ی راسته‌قینه‌ی ئیسلام به‌هۆی ئیختیلاف و ئیجتیهادی جیاواز به‌ئاقارێكی خراپ‌دا براوه، بۆیه كۆنگره‌كه هه‌وڵده‌دات نه‌خشته رێگایه‌ك دابنێت بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ر لادانێكی شه‌رعی و فیكری، كه به‌هۆی گۆڕانگاریهكانهوه دێته‌ئاراوه."
