لەکەلار بۆجاری دووەم باڵەخانەی قوتابخانەیەک بەھۆکاری نادیار دەسوتێنرێ
لەوبارەوە موقەدەم حەسەن محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان راگەیاند\" کاتژمێر ١٢ ی نیوی ئەمڕۆ لە گەڕەکی فەرمانبەرانی کەلار قوتابخانەی شەمی بنەڕەتی بەھۆکارێکی نادیار سوتێنرا
ووتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ووتیشی \"" پاش سوتانی لەلایەن تیمەکانی ئێمەو تیمەکانی بەرگری شارستانی گەرمیانەوە خامۆشکرا
ئاشکراشیکرد پاش خامۆشکردنی ئاگرەکە بینرا ژووری بەڕێوەبەر و ژورێکی دیکە سووتاوان زیانی مادی بەرکەوتووە و لەکاتی سوتامەکەشدا پاسەوانەکە قوتابخانەی بەجحێھێشتوە بۆیە بەھۆی کەمتەرخەمیەوە ئێستا دەست بەسەر کراوە
ئەو بەرپرسەی پۆلیسی گەرمیان سەرباری ئەوەی جەختی کردوە ئەمە دووەم جارە ئەو باڵەخانەیە دەسوتێت بۆیە داوایکرد کە پێویست دەکا پەروەردەی گەرمیانیش لێکۆڵینەوەی چڕ بکا.
جێگەی وەبیرھێنانەوەیە ٢ مانگ پێش ئێستا ھەمان قوتابخانە سوتێنرا."
