فازڵ میرانی: چاومان له‌ به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له‌ 40 كورسیی په‌رله‌مانه‌

 فازڵ میرانی: چاومان له‌ به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له‌ 40 كورسیی په‌رله‌مانه‌
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ حزبه‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا چاوی له‌ بردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ 40 كورسیی په‌رله‌مانه‌

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ كه‌ناڵی \"ڕووداو\""ـی ڕاگه‌یاندووه‌ :\""بۆ ئێمە بەدیلی یەكێتی هەر یەكێتییە، من دڵنیام یەكێتی سەركەوتن بەدەست دەهێنێت لەو هەڵبژاردنانەدا، تا یەكێتیش بیەوێت رێككەوتنی ستراتیژی نێوانمان هەر بەردەوام دەبێت\"".

جەختیشی كردەوە شێوەیەك بەهیچ ناچنە نێو حكومەتێك ئەگەر یەكێتی تێدا نەبێت.

لەبارەی دانانی سەرۆكی لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند:\""سەرەتا بڕیاربوو نێچیرڤان بارزانی ببێتە سەرۆك لیست، دواتر منیان پێشنیازكرد، بەهۆی ئەتەكێتی سیاسی و پرۆتۆكۆڵی سیاسیشەوە ئاستی سەرۆك لیستمان دابەزاند، هیچ پەیوەندییەكی بە مونافەسەی سیاسییەوە نەبوو\"".

میرانی ئاماژەی بەوەدا دانانی جەمال مورتكە بە سەرۆك لیست تەنها وەك رەمزێكە و مەرج نییە بچێتە نێو پەرلەمان.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا كە پێشتر راتان گەیاندبوو 40 كورسی پەرلەمان بەدەستدەهێنن، فازڵ میرانی گوتی: \""تموحی بەدەستهێنانی زیاتر لە 40 كورسیشمان هەیە\""."
Top