شەوی رابردوو ھەزاروپێنجسەد پەنابەری رۆژ ئاوا گەیشتنە قەزای ئاکرێ

شەوی رابردوو ھەزاروپێنجسەد پەنابەری رۆژ ئاوا گەیشتنە قەزای ئاکرێ
29ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گولان میدیا)- قایمقامی قەزای ئاکرێ ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو ھەزار و پێنجسەد پەنابەری رۆژئاوای کوردستان گەیشتۆنەتە ئاکرێ و لە ناو قەڵای ئەو قەزایە نیشتەجێ کراون.

جەھوەر عەلی قایمقامی قەزای ئاکرێ بەkdp.infoراگەیاند: شەوی رابردوو ھەزار و پێنجسەد پەنابەری لە رۆژئاوای کوردستان گەیشتنە قەزای ئاکرێ و لە ناو قەڵای ئەوقەزایە نیشتەجێ کراون و ھەموو پێداویستییە سەرتاییەکانیان بۆ دابینکردووە.

جەھوەر عەلی گوتیشی: ئەمڕۆش دەستیان کردووە بە دابینکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری وەک ئاو و کارەبا و پێداویستییەکانی دیکە بۆ ئەو شوێنەی تێدا نیشتەجێبوون و خەلکی ئاکرێش دەستی کردووە بەھاوکاری کردنیان.

عەلی رونیشیکردەوە، لەبەرئەوەی شوێنی زیاتریان نییە، رەنگە ژمارەکە لەوەزیاتر نەبێت، چونکە لەم شوێنەدا تەنیا دەتوانن ئەم ژمارەیە لە خەڵک بحەوێنەوە و ناتوانن خێمەی لێ دابنێن.
Top