ئەنجوومەنی كار لە دیاربەكر دامەزرا

ئەنجوومەنی كار لە دیاربەكر دامەزرا
29ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گولان میدیا)- لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی نوێنەرانی كرێكاران و خاوەنكارانی دیاربەكردا بە مەبەستی خزمەت كردنی چینی كرێكار و ئاسانكاری بۆ خاوەنكارەكان بڕیار درا كە ئەنجوومەنێك بە ناوی ئەنجوومەنی كاری دیاربەكر دابمەزرێت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە رۆژی چوارشەممە لە شاری دیاربەكر نوێنەری چینی كرێكار و خاوەنكارانی دیاربەكر كۆ بوونەوە و لەو كۆبوونەوەیەدا باسی كێشە و گرفتەكانی چینی كرێكار و خاوەنكارانی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵ ( باكووری كوردستان) كراوە و بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشە و گرفتانەیش چەندین بڕیاری گرنگ دەر كراوە.

یەكێك لە بڕیارەكانی ئەم كۆبوونەوەیە دامەزراندنی ئەنجوومەنی كاری دیاربەكرە و ئارمانج لە دامەزراندنی ئەم ئەنجوومەنە خزمەتكردن بە چینی كرێكار و ئاسانكارییە بۆ خاوەنكار و بازرگان و پیشەسازەكان.
Top