لە کەمپی باسرمە دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە خواردن بەسەر ٤ ھەزار کەسدا دابەش دەکات

لە کەمپی باسرمە دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە خواردن بەسەر ٤ ھەزار کەسدا دابەش دەکات
28ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گولان میدیا)- پاش ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان بەھۆی نالەباری بارودۆخی شارەکانیان و ھەڕەشەی گروپە تیرۆریستییەکان، ماڵ و حاڵیان جێدەھێڵن و روو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەرەتای کۆچی ئەم خێزانە پەنابەرانەوە لەرێگای تیم و بنکەکانیانەوە لەکامپەکانی بەحرکەو کەورگۆسک و باسرمە و قوشتەپە، رۆژانە ھاوکاری و پێداویستی رۆژانەو فێنککەرەوەو دەیان جۆری دیکەی پێویستیان بەسەردا دابەش دەکات.

لە ئێستادا بەشێکی زۆری ئەو خێزانە پەنابەرانەی روویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە لە کامپی باسرمەی سەر بە شارۆچکەی شەقڵاوە کە ژمارەیان زیاتر لە ٤٠٠٠ چوار ھەزار دەبن لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی-یەوە بەپێی بەرنامەیەکی تۆکمەو رێکوپێک و دانانی بنکەیەکی تایبەت بۆ راپەڕاندنی ئیش و کارەکان،‌ ھاوکاری و پێداویستیی رۆژانە بەسەر خێزانەکان دابەش دەکات، لەگەڵ ئەمەشدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە خواردنی بەیانی و نیوەڕۆ و ئێوارانی لە ئەستۆگرتووەو بەشێوەیەکی رێکوپێک بەسەر خێزانە پەنابەرەکانی رۆژئاوای کوردستاندا دابەش دەکات.
Top